"ئەگەر شتێکم بەسەردا هات بەڕێوەبەریی زیندان بەرپرسیارە"
سیدار ڤارلو، کە لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان دەستبەسەرە ڕایگەیاند، توندوتیژی جەستەیی و زارەکی دەکرێت و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دایکی وتوویەتی: ئەگەر شتێکم بەسەردا هات، بەڕێوەبەریی زیندان بەرپرسیارە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250212-jpg1345ec-image.jpg)
مەدینە مامەدئۆغڵو
ئامەد- سیدار ڤارلو، کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە شاری نوسێیبین لە مێردین دەستبەسەر و زیندانی کرا، ڕایگەیاند کە لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی دەبێت، سیدار ڤارلو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە هێوا ڤارلوی دایکی وتووە: ئەگەر شتێک بەسەرمدا بێت، بەڕێوەبەریی زیندان بەرپرسیارە.
سیدار ڤارلو کە بەهۆی ئەو دۆسیەیەی دادگایی کرابوو، سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، سێ مانگ لەمەوبەر لە زیندانی خارپێتەوە بۆ زیندانی ئەرزنجان گواسترایەوە، بۆ ماوەی مانگێک لە ژوورەکەیدا ڕاگیرابوو، ڕایگەیاند کە کاتێک براوەتە قاوش توندوتیژی جەستەیی و زارەکیی کراوە و لێی دراوە.
"هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن"
هاڤا ڤارلو دایکی سیدار ڤارلو باسی لەوە کرد کە کچەکەی لەلایەن پاسەوانەکانەوە لێیدراوە، باسی دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کچەکەی کرد و وتی: کچەکەم وتی پاسەوانەکان توندوتیژی دەروونی و جەستەیییان بەرامبەر کردووە، ئێستا بە تەنیا لە ژوورێکدا دەمێنێتەوە، کاتێک بە تەنیا لە ژوورەکەدایە دەرگایان لەسەر داخستووە،، سیدار پێی وتم ئەگەر شتێکم بەسەردا هات، بەڕێوەبەریی زیندان لێی بەرپرسیارە، بەردەوام هەڕەشەی لێدەکەن.
کێشەی تەندروستی هەیە
هاڤا ڤارلو باسی لەوەشکرد، کچەکەی کێشەی تەندروستی هەیە کە چارەسەری ناکرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کیسێک لە چەوری ددان دروستبووە". هەموو ددانەکانی بۆ چارەسەرکردن ڕاکێشران. تەنها ددانی پێشەوەی هەیە، بۆیە ناتوانێت هیچ بخوات، هەوکردنێک لە خوێنیدا هەیە بەڵام نایبەنە نەخۆشخانە. کاتێک سەردانی زیندانم کرد، پرسیارم لە بارودۆخی کرد و پێیان وتم: "نا، ئێمە کاتمان بۆ داناوە"، بەڵام تا ئێستا نەیانبردووە بۆ نەخۆشخانە.
هاڤا ڤارلو بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بۆ کچەکەی و وتی: خەڵک ڕۆژانە لە زیندانەکاندا دەبنە قوربانی، ئەمە دەبێت کۆتایی بێت.