چالاکوانان و کەسوکاری زیندانیانی سیاسی لە بەردەم زیندانی ئێڤین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا
چالاکوانان و کەسوکاری زیندانیانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، لەبەردەم زیندانی ئێڤین گردبوونەوە و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانیان کرد.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250211-jpg0e4379-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'نا بۆ لەسێدارەدانی سێشەممە'، چالاکوانانی مەدەنی و خێزانی زیندانیانی سیاسی کە منداڵەکانیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمڕۆ لەبەردەم زیندانی ئێڤین کۆبوونەوە و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانیان کرد.
لە نێو ئەو کەسانەی کە لەو چالاکییەدا بەشدار بوون، چالاکوانانیی مافی مرۆڤ نێرگز محەممەدی، جەعفەر پەناهی، هەستی عامری، ئارش سدیقی، کامیز نەورۆزی، شەقایەق مورادی، ئاریا شێخی، و حوسێن ڕەزاق ئامادەبوون.
شایانی باسە کە زیندانیانی زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو سێشەممەیەک لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن.