ئازادکردنی نورجان ئاسڵان دواخرا
وێڕای ئەوەی کاتی ئازادکردنی نورجان ئاسڵان لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان تێپەڕیوە، بەڵام بە پاساوی بێ بنەما ئازاد ناکرێت و ئازادکردنەکەی بۆ سێ مانگی تر دواخرا.

ناوەندی هەواڵ
ئازادکردنی نورجان ئاسڵان لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان، بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا. دەستەی ئیداریی و چاودێریی زیندانەکە ڕایانگەیاند، ئازادکردنەکەی بە بیانووەکانی "هەڕەشەیە بۆ سەر ئاساییشی کۆمەڵایەتی، ئامادە نییە بۆ چوونە ناو کۆمەڵگە، پرۆسەی چاکسازی تەواوەتی وەرنەگرتووە"، "بارودۆخی باش نییە" و "نیشانەکانی پەشیمانی تێدا نییە" دواخراوە.
نورجان ئاسڵان کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە ماوەی بەرخۆدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا دەستبەسەرکرا، ئاماژەی بەوە کرد لیژنەکە بەبێ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات، ڕاپۆرتەکەی ئامادە کردووە. ئەسڵان وتی، لەگەڵ ئەویشدا، ئاستەنگ بۆ ئازادکردنی گەلێک لە زیندانییەکان دروستکراوە.