لە نەبوونی یاسا و پشێوی چەک لە سووریا کێ باجەکەی دەدات؟

لە نێوان پەرەسەندنی ئاژاوەی ئاسایشی و بڵاوبوونەوەی چەکی هەڕەمەکی، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵان بە فڕێدراوی لە کەناری ڕێگا لە گوندەکانی شاری سوەیدا دۆزرایەوە، ئەمەش لە ڕووداوێکی نهێنیدا کە تیشک دەخاتەسەر خراپتربوونی ئاڵەنگاریە ئاسایشییەکانی ناوچەکە.

سوەیدا

 

ژنانی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هەتەشە کۆنتڕۆڵکراون، بەدەست بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە توندوتیژیدا دەناڵێنن، کوشتنی نهێنی کە زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ تاوانبارانی نەناسراو، لە نێوان ژینگەیەکی ئاسایشی ناسک، نەبوونی میکانیزمی پاراستن و لێپرسینەوەدا دووبارە دەبێتەوە.

 

لەناو ئاژاوەگێڕی چەک و بێ یاساییدا، ئێوارەی ڕۆژی  ٢٠ی حوزەیران، تەرمی ژنێک بە کوژراوی و فڕێدراو لە کەناری ڕێگا لە نزیک چوارڕێیانی سەهوەت خزڕ لە گوندی سوەیدا، لە هەلومەرجێکدا کە تا ئێستا ڕوون نییە، دۆزرایەوە.

 

تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی، لەوێ ناسنامەی مەیسون خەیر، ژنێکی تەمەن سی ساڵان و هاوڵاتی شارۆچکەی "ملح" بووە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو پێش فڕێدانی تەرمەکە بۆ ماوەیەکی کورت لە شوێنەکە وەستاوە، دواتر بە خێرایی بە ئاراستەیەکی نادیاردا جێهێشتووە، تا ئێستا بارودۆخی تاوانەکە ناڕوونە، هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی ناسنامەی تاوانباران و پاڵنەرەکانیان لەبەردەستدا نییە.