پەنجەکانی سۆزڤین لە ترسا دەلەرزین بەڵام ئێستا کۆمپیوتەر چاک دەکەن
لە رۆژئاوای کوردستان خوێندنی ئەکادیمی لە بواری کۆمپیوتەردا زۆرتر لە ئاستی تیۆریدا بوو، بەڵام سۆزڤین ئیبراهیم کە تەمەنی ٣٢ ساڵە بە هەوڵدان و گەڕان لەسەر ئینتەرنێت ئەم بێدەرفەتییەی گۆڕی، ئەو ترسەی شكاند و بوو بە ژنێکی پێشەنگ لە بواری تەکنۆلۆژیادا.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ – ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لقێکی ئەندازیارییە، زانستی کۆمپیوتەر، دیزاین و پەرەپێدانی سیستەمەکانی زانیاری، بەرنامەسازیی ئەپڵیکەیشنەکان و بەڕێوەبردنی تۆڕ لەخۆ دەگرێت.
ڕاستیی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی دژواری و دەرفەتی نوێ دەبێتەوە، پەروەردەی ئەکادیمی لەم بوارەدا لە زانکۆی رۆژئاوای کوردستان پسپۆڕیی ئەندازیاری و تەکنیکی پێشکەش دەکات، سەرەڕای ژێرخانی گشتیی لاواز، پچڕانی دووبارەبوووەی ئینتەرنێت و نەبوونی تاقیگەی پراکتیکیی پێشکەوتوو.
زانکۆی تایبەتی قورتەبا
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و تەکنیۆلۆژیای زانیاری لە زانکۆی تایبەتی قورتەبا بە بەکارهێنانی سیستەمی کاتژمێرەکانی کرێ (کریدیت) دەخوێنرێت، ئامانجی کۆلێژەکە ئەوەیە کە قوتابیان بە لێهاتوویی لە بەرنامەسازیی سیستەمەکان، زیرەکی دەستکرد (AI) و بەڕێوەبردنی تۆڕ پەروەردە بکات، بە پروژەکانی دەرچوونی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمەکان و تەکنیۆلۆژیا نوێیەکان بگاتە لووتکە.
بەڵام ئەو قوتابیانەی لەو زانکۆیە دەردەچن، لە ژیانی دوای زانکۆیاندا هیچ هەنگاوێکی پراکتیکییان نەناوە و خوێندنی چوار ساڵەیان تەنها لە باری تئۆریدامەیەوە، سەرەڕای ئەوەی هەرێم لەم بوارانەدا دژواری و زەحمەتی دەکێشن، قوتابیانی ژن لە گەڕاندان بۆ بوارێکی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر، هەوڵ دەدەن دەست بە ژیانی پراکتیکیی خۆیان بکەن.
سۆزڤین بە چاوەڕوانی نەمایەوە
سۆزڤین ژنێکی کوردە، خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، تەمەنی ٣٢ ساڵە. ئێستا لە هەڵمەتی (نای) بۆ فرۆشتن و بازرگانیی کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و پێداویستییەکانیان پسپۆڕە و کار دەکات، لەپاڵ ئەوەشدا بەشی ژمێریاری بەڕێوە دەبات.
سۆزڤین ئیبراهیم سەبارەت بە ئەزموونی یەکەمی خۆی وتی: وەکو ژنێک دەچێتە جیهانی کۆمپیوتەرەکان و ئەو زانستەی فێری بووە دەیخاتە خزمەتەوە، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
بۆ ئەوەی دەست بە هەنگاوی یەکەمی بکات دوای زانکۆ، هەڵمەتی نای گونجاو بوو
ئاماژەی بەوە دا، کە کاتێک قوتابیان لە زانکۆ دەردەچن دەبێت حساب بکەن و تازە دەستیان بە ڕێگەی زانست کردووە و بە گوێرەی نوێگەریی سەردەم هەنگاو بنێن، لەناو وتەکانیدا سەرنج ڕادەکێشێتە سەر بڕیاری کارکردنی خۆی و وتی: پێم خۆش نەبوو دوا ساڵەکانی خوێندن و ماندووبوون لە ماڵەوە دابنیشم، بڕیارم دا هەر کارێکی باش هەبێت بیکەم، لەسەر بنەمای ئەوەی لە کەمپینیە کەدا لە بەشی ژمێریاری کار بکەم بەڵام بینیم زیاتر خۆم لە چاکردنی لاپتۆپدا دەبینمەوە، شوێن و دەرفەت بۆ من گونجاو بوون کە دەست بە هەنگاوی یەکەمی خۆم بکەم، بۆ من ئەم شوێنە سەرچاوەی فێربوونە، ڕێکخراوە مرۆییەکان هەن داهاتیان زۆرە بەڵام ئەوان کاتین، ئەوەی درێژخایەن بۆ من بمێنێتەوە و لەسەر ئەوە داهاتووی خۆم بونیاد بنێم و شتێکی تایبەت بۆ خۆم بکەمەوە، ئەم شوێنەیە.
”کاتێک پارچەکانی کۆمپیوتەرم دەكردەوە پەنجەکانم دەلەرزین”
سۆزڤین ئیبراهیم تیشکی خستەسەر ئەو کەسانەی پشتگیرییان کردو وتی: بەڕێوەبەری کەمپینەکەش بۆ خۆی پشتگیریی کردووە و هێشتوویەتی ترسەکەی بشکێنێت کە بچێتە جیهانی کۆمپیوتەرەکان و وتی: سەرەتا کاتێک کۆمپیوتەر هات، وتی با ڕامەکانی (RAM) بگۆڕین، زۆر ترسام و وتم؛ چۆن کۆمپیوتەر بکەمەوە، من هەرگیز نەمکردبووەوە و کاتێک پارچەکانیم دەكردەوە پەنجەکانم دەلەرزین، ئەویش وتی بترسە، بشکێنە، خراپ بکە، فڕێی بدە و یەک دوو جار فێڕ دەبیت، ئێستا هەر کۆمپیوتەرێکیش بێت چاکی دەكەم، ئەمە یەکەم جارە من لە کۆمپیوتەری ئەپڵ (Apple)-یشدا کار دەکەم، چاک بێت یان چاک نەبێت دەستی بۆ دەبەم و ڕادەستی خاوەنەکەی دەکەمەوە، ئەمەش ئەزموونێکە، تێیدا سەرکەوتوو دەبم یان شکست دەهێنم گرنگ ئەوەیە هەوڵم دا، هۆکاری ئەوەی زۆر جار مرۆڤ لە شوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە ترسە، ترس دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی مرۆڤ، کاتێک بەسەر ترسدا زاڵ دەبیت، هەموو شتێک ئاسان دەبێت، ئیتر مرۆڤ سەیری خۆی دەکات کە چەند هەنگاوی باشی ناوە و پێشکەوتووە، ئەگەر شکستیش ببینێت هەلی تاقیکردنەوە بۆی بەسە.
گەڕان لەسەر جی پی تی، یوتیوب و گۆگڵ و هەر تێکچوونێکی نوێ دەبووە پسپۆڕییەکی نوێ
ڕوونیکردەوە، کە ئەو بۆ کۆمپیوتەر سیستمێکی کارپێکردنی نوێ دابەزێنێت و دادەمەزرێنێت و وتی: فۆرماتکردنی کۆمپیوتەر و گەڕانەوەی کارگە یان دووبارە دامەزراندنەوەی ویندۆزیش دەکەم، بە گەڕان لە ڕێگەی جی پی تی (GPT)، یوتیوب (YouTube) و گۆگڵ (Google)ەوە تێکچوونی سۆفتوێری کۆمپیوتەریش چارەسەر دەکەم، هەموو جارێک کێشەیەک و تێکچوونێکی نوێ لە کۆمپیوتەردا دێت بۆ من دەبێتە ئەزمونێکی نوێ، ساڵ بە ساڵ شتی نوێ فێر دەبم، پیچکەری کۆمپیوتەر بۆ شلکردنەوە و توندکردنەوەی پیچەکانی کۆمپیوتەر بەکاردێت و زۆرن، لەبەر ئەوەی کۆمپیوتەرەکان پێویستیان بە پیچکەرەوە هەیە کە بیتی زۆر تەنک و موگناتیسییان هەبێت، زۆرجار لە جۆری فیلیپس (PH0 یان PH1) یان تۆرکس (ئەستێرە)ن.
تێڕوانینی ڕەگەزپەرستی
سۆزڤین ئیبراهیم سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر تێڕوانینی کۆمەڵگە و بە تایبەتی پیاوان بۆ کارەکەی و وتی: دوو گەنج تێپەڕین، بە گاڵتەش بێت وتیان ”وتومانە ئەوە بۆ کارەکەمان نەماوە”، وەکو ئەوەی هەموو گەنجان بێنەلای ژنان بۆ ئەوەی لاپتۆپەکانیان چاک بکەن، کاتێک ژنان هەن بۆچی دەچنەلای پیاوان، بەڵام زۆر کەس بۆ ئەو کارەی دەیکەم دڵخۆشن و بە قسەکانیان هێزم پێ دەدەن، نەک لەبەر ئەوەی دەمێەوێت ببم بە ژنی یەکەم کە ئەم کارە دەکات و نەک کاری ژنان و پیاوان لە یەک جیا بکەمەوە، بەڵام تایبەتمەندییەکانم ئەوەیە کە دەمەوێت هەموو شتێک فێر ببم، مەدام ئێمە داوای یەکسانی دەکەین دەبێت هەموو کارێک کە پیاوان دەیکەن، فێر ببەین و چاوەڕێی هیچ کەسێک نەبین، بەڵام هەرگیز نەهاتە مێشکمەوە ئایا کۆمەڵگە بۆ من چی دەڵێت، من ژنێکم کاری پیاوان دەکەم، ئەوەی هەر گرنگ بوو بۆ من ئەوە بوو کە من خۆم لە چاوەڕوانیی هیچ کەسێکدا ناهێڵم. لەبەر ئەوە من کارەکەی خۆم بە سەرسووڕهێنەر نابینم.
”دەبێت حکومەت گوێ لە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە و زیرەکیی گەنجان بگرێت”
سۆزڤین ئیبراهیم بیری هێنایەوە کە هەرچەندە گەنجانی هەرێم پێشکەوتوو بن ئەوەندە پێشکەوتن و دەوڵەمەندیی ئەو دەوڵەتەی تێیدا دەژین نیشان دەدات و لە کۆتاییدا ئەم وتی: دەبێت حکومەت گوێ لە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە و زیرەکیی گەنجەکانی بگرێت، دەرفەتەکان پێشکەش بکات، ڕێگە بە پێشکەوتنی تەکنیۆلۆژیا بدات تاكو قوتابیان و گەنجانی وەک ئێمەش لەگەڵیدا پێشکەش بکەن، بۆچی دەوڵەتانی جیهان دەبێت لە ئێمە پێشکەوتووتر بن و ئێمە تێپەڕهێنن؟.