رێبەری یاسایی و ئاکاریی بۆ رۆژنامەنوسان بڵاوکرایەوە
سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب، بە بەشداری بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە روماڵکردنی جەنگ، وتاری رقوکینە، دادگا و تاوان، مافی مرۆڤ، ئەنجامدرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە هۆتێل ڕامادا، لە شاری سلێمانی، سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی چوارچێوەی پرۆژەی قەریب، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی رێبەری یاسایی و ئاکاری بۆ رۆژنامەنوسان دەربارەی روماڵکردنی جەنگ، گوتاری رقوکینە، دادگا و تاوان، مافی مرۆڤ، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕگەیاندکارانی شاری سلێمانی، پێدانی کۆمەڵێک زنیاری لە ڕێگەی پەرتوکێکەوە کە وەک ڕێبەرییەک ناسێندرا، بەڕێوەچوو.
سامان فەوزی، مامۆستای زانکۆ، وتی: پیشەی ڕۆژنامەوانی وەک هەر پیشەیەک شێوازو ئەتەکییەتی خۆیی هەیە، لە ڕێگەی ڕێبەرییەوە دەریدەخەین، لەسەر پێشنیازی سەنتەری میترۆ تەواویئەتەیەتی ڕۆژناەوانی لە ڕێگەی ڕێبەرێکەوە بۆ ئێوەی ڕاگەیاندکار دەردەخەین، ئەو بابەتانەی دیاریمانکردووە لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیە، بەگوێرەی یاسا ڕۆژنامەنووس نە دەبێت جیاوازی بکرێت نە ڕێگریی لە کاری ڕۆژنامەوانییەکەی بکرێت، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕوماڵدا لەلایەن ئاسایش و بەرپرسانەوە ڕێگریان لێدەکرێت، بەڵام پێویستە ئازادانە کاربکەن لە کاتی هەر کێشەو دروستبوونی ڕوداوێک.
لە ڕێبەرییەکەدا ئاماژە بە چەندین خاڵی گرنگ کرا:
۱ـ بنەماکانی ڕوموماڵکردنی جەنگ
_ پێویستە میدیاکار ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی بکات.
_ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان مافی خەڵک و زیان نەگەیاندن بە لایەنی سەربازی و ئەمنی.
_ دورکەتنەوە لە ڕوماڵکردنی کەونتەخوارەوەی موشەک تا زیان بە هاوڵاتی و هێزەئەمنیەکان نەگات.
_ تەرخانەکردنی کاتێکی زۆر بۆ ڕوماڵنەکردنیجەنگ لەبەر گیانی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.
_ بەهەند وەرگرتنی هەڵوێستی فەڕمی هێزەئەمنی و سەربازییەکان و وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە فەڕمییەکانی وڵاتەوە.
_ پاراستنی کەرامەت و هەستی خەڵک بە تایبەت هەستی کەسوکاری قوربانیان.
_ بڵاونەکردنەوەو ڕوماڵنەکردنی شوێنی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن و موشەکەکان.
۲_ بنەماکانی خۆبەدوورگرتن لە گووتاری ڕقوکینە
_ پێویستە میدیاکار خۆی بەدروور بگرێت لە وتاری رق و کینە لە ڕێگەی ئەنجامدانی جیاکاری ڕەگەزی و رەنگ و نەتەوە و ئاین و ئانزا، کە ئەگەری هەیە بێتە هۆکاری سەرهەڵدانی توندوتیژی.
_ دەبێت ڕاگەیاندکار وتاری ڕق و کینە لە ئازادی ڕادەربڕین جیابکاتەوە، وتاری ڕق و کینە بە سنوربەزاندن و ڕێگەپێنەدراو دادەندرێت.
_ ڕۆژنامەنووس خۆی لە گشتاندنی هەڵەی تایبەتی کەسێکی سەربەگروپێکی دیاریکراو کە وا دەکات ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی ڕقوکینە دژی ئەو گروپە.
_ڕۆژنامەنووس ڕوداوەکان لە سیاقی جوگرافیا و مێژووی خۆیاندا ڕوماڵدەکات، بە وردی ڕەچاوی مێژوو و کولتووری ناوچەکەدا دەکات.
_ دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی جیاکارییەکان لە گروپێک یان کەسانێکی دیکە.
_ بەوریایەوە میوانی پەخشی ڕاستەوخۆ هەڵبژێرە تا لە کاتی گفتوگۆکاندا نەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕقوکینە.
_ ئامادەکردنی پێشوەختە بۆ پڕۆگرام تا نەکەویتە هەڵەی جیاکارییەوە.
۳_ مامەڵەکردن لەگەڵ هەواڵی دادگا و تاوان
_ دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە کاریگەری خراپی لەسەر گەیشتن بە دادپەروەری تا کاریگەری لەسەر دادوەر و شایەتحاڵ و لێکۆڵەر دروستنەبێت.
_ بڵاونەکردنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەک دەربارەی هەر کێشەیەکی یاسای کە هێشتا کەیسەکەی تەواونەبووە لە دادگاکاندا.
_ بڵاونەکردنەوەی هەر کاغەز و دۆکیومێنتێک کە هێشتا دادگا بە نهێنی دەیهێڵێتەوە.
_ بڵاونەکردنەوەی کەیسەکان و کێشەکۆمەڵایەتی و خێزانییەکان.
_ بڵاونەکردنەوەی گفتوگۆی دادگا، ئەمەش لە کۆتایی دادگایکردنەکان دەبێت کاتێک دادوەرەکان لە ژورێکدا کۆدەبنەوەو گفتوگۆ و ڕادەربڕین سەبارەت بەو کێشەیەی لەبەردەستیاندایە بەرلەوەی بڕیاری کۆتای لەسەر بدەن.
_ بڵاونەکردنەوەی ئەوەی لە دانیشتنە ئاشکراکانی دادگا یان گۆڕینی قسەی دادگا بە ئەنقەست.
_ بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی تاوانبارانی مێردمنداڵ.
_ بڵاونەکردنەوەی ناو و وێنەی ئەو کەسانەی بونەتە قوربانی تاوانی لاقەکردن و هێرشکردنە سەر نامووس.
_ بڵاونەکردنەوەی هەواڵی لێکۆڵینەوە هەڵدانوەی نهێنی تاکەکەسی.
_ پێویستە ڕاگەیاندکار وردەکاری زیاد لە پێویستی ڕووداوەکە بڵاونەکاتەوە کە هەستی زۆرینەی هاوڵاتیان بریندار دەکات.
_ میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی تاوان و دادگاکان نابێت ەجۆرێک بڵاو بکرێنەوە.
_ لە کاتی بڵاوکرنەوەی کەیسەکان میدیاکاران پێویستە ڕێز لە هاوڵاتیان و خانوادەکان بگرن
٤_ پێوەرە میدیاییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ.
_ پاراستنی ناو ناوبانگ و شکۆ و کەرامەتی کەسەکان پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان تا نەبێتە هۆی ناوزڕاندن.
_ دورکەوتنەوە لە جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز، ئاین و ئانزا، نەتەوە و ڕەچەڵەک.
_ ڕێزگرتن لە مافی وەڵامدانەوە و ڕاستکردنەوە.
_ جیاکای لەنێوان بەرژەوەندی گشتی و حەزی گشتیدا لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەواڵدا.
_ پاراستنی بابەتیبوون لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕادەربڕین.
_ ڕێزگرتن لەو بنەما دەستووریەی کە دەڵێت( تۆمەتبار بێتاوانە تاوەکو للایەن دادگای تایبەتمەندوە تاوانەکەی لەسەر دەسەلمێنێت).
_ پاراستنی توێژە لاوازەکانی وەک منداڵ، ئاوارەو پناهەندە، خراپ نەکارنەهێنانی خەم و ئازارەکانیان، بۆبەرژەوەندی تایبەتی میدیاکار و خۆنمایشکردن.
_ ڕێزگرتنی مافی خەڵکی لە زانین و خۆبەدورگرتنی ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی هیچ بەرامبەر و بەرژەوەندییەک لەبامبەر بلاکردنەوە یاخود بڵاونەکردنەوەی.
_ ێازادی ڕادەبڕین و ڕەخنەگرتن لە چوارچێوەی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئازادی بنچینەی مایەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە، بۆیە میدیاکار دەبێت داکۆکیکار و بەگریکار بێت.
_ ڕێزگرتن لە بنەمای بەنهێنی هێشتنەوەی سەرچاوەی زانیارییەکان.
_ خۆبەدوورگرتن لە تێکەڵکردنی ڕیکلام و هەواڵ، یاخود لایەنداریی لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان و شارنەوەی بەشێکی دیکەیان.