شەڕ و پەرەسەندنی بەردەوام لە سووریا

ماوەی ساڵێکە سووریا لە لێواری چەقۆدایە بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کاتی و لایەنە سووریاییەکان لەسەر چارەسەرێکی دیموکراتیک کە بۆ هەموو سووریا قبوڵ کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەبی سووریا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا شایەتی ئاڵۆزی بوو، ئەمەش دوای شەوێکی توندوتیژی کە بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە ژنێکیشی تێدابوو.

 

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە ئامانجی پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی هەمەلایەنە کە لەگەڵ خواستەکانی هەموو سووریاییەکان بگونجێت.

 

هێرشەکانی تانک و تۆپخانە قورسەکان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مقسود و ئەشرەف کە دانیشتوانێکی چڕ و پڕن لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بووە هۆی کوژرانی ژنێک و برینداربوونی ١٩ هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی جیهادییەکان بۆ ئەو دوو گەڕەکە، پێش ئەوەی هێرشەکە بوەستێت دوای چەندین نێوەندگیری.

 

ئەم هێرشانەی حکومەتی کاتی لە کاتێکدایە کە ساڵی ٢٠٢٥ بەرەو کۆتایی دەچێت، بەبێ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و  ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی واژۆ کراوە.

 

کاتی هێرشەکان پرسیار لەبارەی دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری سووریا وروژێندرا، حکوومەتی کاتی سووریا دوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و هاکان فیدان هاوتا تورکیەکەی دەستی بە هێرشەکانی کرد، ئەمەش دوای سەردانەکەی شاندێکی تورکیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا و دواتر لێدوان و هەڕەشەکانی لایەنی تورکیا لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هات.

 

لە بەرەی سوەیدا، پێکدادانەکان کە موشک و هاوەن تێیدایە لە نێوان "پاسەوانی نیشتمانی"، گروپێکی نیمچە سەربازیی دروز کە لە مانگی ئابدا دوای ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە هاوینی ٢٠٢٥ لە سوەیدا ئەنجامدرا، پێکهێنانی خۆیان ڕاگەیاند و چەکدارانی هەتەشە بەردەوام بوو.

 

شەڕ و پێکدادانەکان تا بەرەبەیان بەردەوام بوو و هیچ زیانێکی گیانی لە هاوڵاتیانی مەدەنی نەبووە.