پێوەری خێزان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: دیدێکی نوێ بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە پێوەری ژنان مسۆگەری پاراستنی یەکسان بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان و پیاوان دەکات، هەوڵێکی بێوچان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای ئەخلاق و سیاسەت بەرجەستە دەکات.

زەینەب عیسا


قامیشلۆ- پرسی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەپێی میکانیزمێکی سێ قۆناغی چارەسەر دەکرێت، سەرەتا لە لیژنەی ئاشتەواییەوە دەستپێدەکات، کە هەوڵدەدات ناکۆکیەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەبێ پەرەسەندن چارەسەربکات، ئەگەر بڕیارێک نەتوانرا دۆسیەکە ئاراستەی ماڵی ژنان و ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان دەکرێت، لەوێ بنەماکانی پێوەری ژنان جێبەجێ دەکرێت، کە مسۆگەری پاراستنی یەکسان بۆ هەمووان دەکات و ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسییە.

 

ڕێژین ساڵح، پێشەنگی لیژنەی ئاشتەوایی و بەهیە موراد، پێشەنگی ماڵی ژنان؛ و سەلوا سلێمان، ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان لێدوانی تایبەتیان بە ئاژانسەکەمان دا سەبارەت بە میکانیزمەکانی پاراستن و شێوازەکانی چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان و خێزان.

 

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی هەزار پرسی پەیوەندیدار بە ژنان و خێزان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چارەسەر کراون، بەپێی وتەی ڕیژین ساڵح، پێشەنگی لیژنەی ئاشتەوایی، کەیسەکان لە ئەنجومەنە خۆجێیەکانەوە دەست پێدەکات، دواتر ڕەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی دەکرێن، دواتر دەدرێنە ماڵی ژنان، لەوێ سێ دانیشتن ئەنجامدەدرێت و هەردوولا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ جیابوونەوە ببەن، ئەگەر بڕیارێک نەتوانرا، دۆسیەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان دەکرێت بۆ ئەوەی بەپێی پێوەری ژنان کە مافەکانی ژنان مسۆگەر دەکات.

 

بەهیە موراد، پێشينگی ماڵی ژنان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە، کار بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی توندوتیژی و دەرکردن و هاوسەرگیری پێشوەختە دەکات، ئەمە جگە لەو پێشێلکاریانەی کە بەناوی داب و نەریتەوە ئەنجام دەدرێن، هەموو ئەم پرسانە لە ناو ماڵی ژناندا چارەسەر دەکرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠١٤دا پێوەری ژنان پەسەندکراوە، کە مافی فراوانی بۆ ژنان مسۆگەر کردووە و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان بە تاوان ناساندووە، پاشان لە ساڵی ٢٠٢٢ هەموارکرایەوە و بوو بە "پێوەری خێزان"، لەگەڵ زیادکردنی ١٠ ماددەی نوێ کە هەمەلایەنەتر و دەوڵەمەندتری کرد.

 

بەهیە موراد جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری نێوان ماڵی ژنان و لیژنەی ئاشتەوایی و ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان سیستەمێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی مافەکان بەپێی پێوەری خێزان پێکدەهێنێت، دەرگاکانمان بەڕووی هەموو دامودەزگاکاندا بەبێ جیاوازی کراوەن، هەرکەسێک لێمان نزیک دەبێتەوە، دۆسیەکەی بە دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەبێ هیچ جیاکارییەکی ڕەگەزی، بەڵام دۆسیە ئاڵۆزەکان ڕەوانەی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان و لیژنەی ئاشتەوایی دەکرێن، لەوێدا بەپێی یاسا ئاڕاستە دەکرێن، ئەمەش مافی یەکسانی هەردوولا مسۆگەر دەکات.

 

سەلوا سلێمان، ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان ڕوونیکردەوە کە ئەنجومەن نوێنەرایەتی دەنگی ژنان دەکات و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە پێەری خێزان لە کۆمەڵگەدا، ئێمە لە ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان نوێنەرایەتی ژنان دەکەین و لەگەڵ ماڵی ژنان و لیژنەی کۆدەنگی و ئەکادیمیا کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا پێوەری ژنان لە چوارچێوەی ماڵی ژنان دامەزرا و جێبەجێکرا، دواتر پەرەی سەند و بوو بە پێوەری خێزان، کە مافەکانی ژنان و پیاوان و منداڵان دەگرێتەوە و مسۆگەری پاراستنیان دەکات، ئەمڕۆ ئێمە کاردەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم جاڕنامەیە لەن ێو ژنانی کۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەی ئەوان مافەکانیان بزانن و چۆن داوای بکەن.

 

سەلوا سلێمان ڕوونیشیکردەوە، پێوەری ژنان لەسەر چەمکی هاوسەرگیری وەک ڕێکەوتنێک لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و ڕەزامەندی یەکتری نێوان ژن و پیاو دامەزراوە، هەروەها لەسەر بنەماکانی نەتەوەیەکی دیموکراتی و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی و ژیانی هاوبەش دامەزراوە، ئەو پێوەرە دیدێکی دادپەروەرانە بۆ هاوسەرگیری بەرجەستە دەکات، کە دوورە لەو جیاکارییەی کە لە یاساکانی ڕژێمی پێشوودا باو بووە، زۆربەی بڕگەکانی لە یاسای ئیسلامییەوە وەرگیراون، وەک ڕێگەدان بە فرەژنی یان داواکردنی شایەتحاڵی ژن، لە یاساکانی ئێمەدا هیچ بوارێک بۆ ئەم جیاکارییە نییە، مافی ژنان و پیاوان یەکسانە، فرەژنیش ڕێگەپێدراو نییە، هەروەها لە ۆێوەرەکەدا باس لە پرسی جیابوونەوە دەکات، بە مەرجێک کە دەبێت بە پێی ڕێسا یاساییەکان بەڕێوەبچێت و دوای تەواوکردنی هەموو ڕێگاکانی چارەسەری ئاشتیانە، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ هەردوولا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا گێڕاوە و لەگەڵ پیاوان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا چالاکانە بەشدارییان کردوو، وتی: ناوەندەکانی ژنان و ئەنجومەنەکانمان و لیژنەکانمان دامەزراند و دەستمان بە کارکردن کرد پێکەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان، پرسەکان لەناو لیژنەی ئاشتەوایی یەکلادەکرێنەوە یان ڕەوانەی ماڵی ژنان دەکرێن، کە ڕۆڵی بنەڕەتی دەبینێت لە دۆزینەوەی چارەسەر، ئەگەر دۆسیەکە لە ماوەی سێ دانیشتندا یەکلایی نەکرایەوە، ئەوا ڕەوانەی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان دەکرێت، لەوێش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لەسەر بنەمای یەکسان لیژنەی ئاشتەوایی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات تا کۆتایی هاتنی بۆ ئەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە مسۆگەر بکات.