ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ گەلی مەخموور نارد

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی کردو پەیامەکەی ڕێبەر بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گوێی لێ گیرا.

مەخموور 

 

 ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی کردو پەیامەکەی ڕێبەر لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە مەخموور خوێندرایەوە. دانیشتووانی کامپەکە بە جۆش و خرۆش و فرمێسکێکی زۆرەوە گوێیان لێگرت.

 

پەیامی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم شێوەیەیە:

"بۆ خەڵکی مەخمووری هێژا؛

سڵاو و خۆشەویستی گەرمی خۆم بۆ هەموو گەلەکەمان دەنێرم کە لە مەخموور دەژین. گەلی مەخموورمان لە مێژووی تێکۆشانماندا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا و جێگەیەکی گرنگیان گرت. وێڕای هەموو سەختییەکانیش بە پراکتیکییان نیشانیان دا کە بەرخۆدان ژیانە و قارەمانێتییەکی مەزنییان گێڕا و باری گرانی تێکۆشانیان بە سەرکەوتووترین شێوە لە ئەستۆ گرت. دەریان خست هەلومەرج چی دەبێت گرنگ نییە، ژیانی ئازاد لە پێش هەموو شتێکەوەیە. بوونە خاوەن هەڵوێست و ڕەنجێکی شایستە بە گەلی کورد و تێکۆشانی گەلی کورد.

 

لەو باوەڕەدام، گەلی مەخموورمان وەک چۆن لە ڕابردوودا بووە پایەی سەرەکی تێکۆشانمان، لەم پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەکەدا خاوەنی هەمان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگ دەبێت. وەک هێزی دینامیکی ئەم پرۆسەیە، خۆ بە بەرپرسیار بینین و پێشەنگایەتی کردن پێویستییەکی میراتی تێکۆشانیانە. سەرنجی دیدارەکانیشمان لەسەر بارودۆخی گەلی مەخموورمانە. بێگومان بە پێشکەوتنی پرۆسەکە ئەوانیش دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان. بەڵام پێویستە بزاندرێت، کە نزیکایەتی تاکەکەسی و خانەوادەیی پێشنەکەوێت. ئێمە بابەتە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و یاساییەکان بەشێوەیەکی کۆلێکتیڤ بگیرینە دەست و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو چارەسەریی هەنگاو بنێین.

 

سەبارەت بە ئەوانەی لە مەخموور، ئەورووپا و هەموو ئەوانەی لە پەنابەرێتییدان، وابیردەکەمەوە: گەڕانەوەی هەموویان بە کۆلێکتیڤ دەبێت و ئێمە جوگرافیا هەڵدەبژێرین. دەیانەوێت بگەڕێنەوە؟

 

با وا دابنێین نیوە بە نیوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە. پێویستە گەڕانەوەی کۆلێکتیڤ لەبەرچاو بگرین. لەم چوارچێوەیەدا سڵاوم بۆ مەخموور بنێرن.

 

لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو و خۆشەویستی قووڵ و بێکۆتایی خۆم بۆ هەموو گەلی مەخموور و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەنێرم.

 

عەبدوڵا ئۆجەلان

٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥

دوورگەی ئیمرالی".