بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان کاسبکارانی سلێمانی و هەڵەبجە دووکانەکانیان داخست
بە مەبەستی پشتیوانی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو و ناڕازی، کاسبکارانی سلێمانی و هەڵەبجە دووکانەکانیان داخست و بەشێک لە کاسبکاران ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250211-bazarrr-jpgfd11db-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ماوەی ١٥ ڕۆژە ١٣ مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازیی بەمەبەستی دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان لە کاتی خۆی، گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە و تەوتین کردنی موچەکانیان، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، تا ئێستاش حکومەت هیچ یەک لە داواکارییەکانیانی جێبەجێ نەکردووە و ئەوانیش بارودۆخی تەندرووستییان تا دێت بەرەو خراپتر دەروات.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بە مەبەستی بەرفراوانکردنی پشتیوانییەکان بۆ مانگرتووان،
ئەمڕۆ ١١ی شوبات، کاسبکارانی هەڵەبجە و سلێمانی بەدەم داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە چوون و دووکانەکانیان داخست.
لە ئێستاشدا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کاسبکاران دەستیان بە گردبوونەوە کردووە و بڕیارە ڕووبکەنە چادری مانگرتووان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.
دیمەنی ناو بازاڕی شاری سلێمانی؛