نوخشە ناسح بە وەکالەت بوو بە پارێزگاری هەڵەبجە
نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە، وەک پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دیاریکراوە و هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١٤ی ئادار، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیاریکردنی نوخشە ناسحی وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت واژۆکردو نوخشە ناسح لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستبەکار دەبێت.
نوخشە ناسح ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٥ بەڕێوبەری ناحیەی بیارەی هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە بوو.
لە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٦ەوە پۆستی قایمقامی ھەڵەبجەی وەرگرتووە.