ژنانی دەم پارتی لەگەڵ ژنانی پارتی سەعادەت کۆبوونەوە

لە چوارچێوەی زنجیرە سەردان و کۆبوونەوەکانییاندا، کە دوابەدوای بانگەوازییەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، ئەمڕۆ سەردانی لقی ژنانی پارتی سەعادەتیان کرد.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ژنانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) لە درێژەی سەردانەکانییدا سەردانی لقی ژنانی پارتی سەعادەتی کرد و کۆبوونەوە.

دوابەدوای سەردانەکە وتەبێژی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لێدوانێکی کورتی دا و ڕایگەیاند، شاندی لقی ژنانی پارتی سەعادەت ئاماژەییان بەوەداوە کە کۆمەڵایەتیبوون لەم قۆناغەدا گرنگی تایبەتی خۆیی هەیە.

خالیدە ئاماژەی بەوەشدا ئەندامانی ژنی پارتی سەعادەت جەختیان لەوەکردووەتەوە پشتگیری دەدەنە پرۆسەکە و سەردانی و هەوڵەکان بە گرنگ دەبینین.