نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی سێکسیی بەرامبەر ژنان لەساڵی ٢٠٢٣دا دوو هێندە بوون

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان و بەتایبەت توندوتیژیی سێکسیی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر دوو هێندە زیادیی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی لەبارەی ژن، ئاشتی و ئاسایش بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، کە ئاماری ئەو توندوتیژییانەی ئاشکراکردووە بەرامبەر ژنانی ئەنجام دەدرێت لەو ناوچانەی جەنگ و ململانێیان تێدایە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە، ئامارەکانی توندوتیژیی سێکسیی بەرامبەر ژنان لەساڵی ٢٠٢٣دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر دوو هێندە بوون، هەروەها جگە لە زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی لە ناوچەی ململانێی و نزیک لە جەنگەکان دەژین، ژمارەی ئەو ژنانەی بەهۆی ململانێ و جەنگەکانەوە دەکوژرێن زیادیی کردووە، توندوتیژی سێکسی بە ڕێژەی ٥٠٪ زیادیی کردووە.

 

لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆماری کۆنگۆ بەهۆی ململانێوە ڕێژەی توندوتیژیی سێکسیی لە ٣٠٠٪ بەرزبووەتەوە و ١٢٣ هەزار حاڵەت تۆمار کراوە.

 

دامەزراوەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو بەرزبوونەوەی ڕێژەیە لە چوارچێوەی شەڕێکی گەورەتردایە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجگرتنی مافەکانی ژنان تەنها لەو ناوچانەدا نییە کە ململانێ و جەنگیان تێدایە بەڵکو لەو ناوچانەدا زیاتر دەردەکەون.