بەهۆی هێرشی تورکیاوە سێ ژن بریندار بوون

بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کارگەی زۆزان لە دێرک سێ ژن بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ دووجار کارگەی ماست و پەنیریان بە ناوی زۆزان لە شاری دێرک لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان کرد.

 

لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا سێ ژن بریندار بوون، کە یەکێکیان بە سەختی بریندار بووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها زیانی ماددیش هەبووە.