مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و ژمارەیەک مامۆستای ژن بریندار بوون

مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و گرژی دروست بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک مامۆستا بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ 

 

 مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سنووری سلێمانی ئەمڕۆ بەمەبستی چوونە هەولێرو داواکردنی مافەکانیان چوونە بازگەی دێگەڵە، دوای ڕێگرییەکان بازگەکەیان ێپەڕاندو گرژی لەنێوان هێزەکانی پەدەکەو مامۆستایان و فەرمانبەران دروست بوو،

 

 بەهۆی ڕشتنی گازی فرمێسک رێژ لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و توشی کۆکە و تەنگە نەفەسی بون.