لە شەڕەوە بۆ هیوا؛ دەنگی ژنان داهاتوویەکی دادپەروەرتر لە قاڵب دەدەن

ژنانی کورد کە لە پێناو ئاشتیدا خەبات دەکەن، بە تامەزرۆییەوە لە پڕۆسەی چارەسەریدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی هەنگاوی کۆنکرێتیتر و هەمەلایەنەترن بۆ ئەوەی باوەڕیان بە دڵسۆزی ئەم قۆناغە هەبێت.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئامەد-لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان ڕۆژانە لە خەو هەڵدەستن بۆ ئەو شەڕانەی کە بەردەوامن لەدرێژەدان بە سێکسیزم و باڵادەستی پیاوان و ئەو توندوتیژیانەی کە بەرهەمی دەهێنن، لەئەنجامدا ژمارەی ئەو ژنانەی کە خۆیان بە بێ ماڵ و حاڵ دەبیننەوە و ناچارن ڕێگاکانی کۆچ بگرنەبەر، زیاد دەکات. لەوێ چ لەسەر ڕێگاکانی ئاوارەبوون یان لەو وڵاتانەی کە تیشکێکی هیوا دەبینن، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە.

 

ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا و جیهادییەکانی هەتەشە لە دژی گەلی سووریا دەستیان پێکرد، شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، شەڕی غەززە، قەیرانە سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی دەرئەنجامی نەبوونی چارەسەری پرسی کورد، لەم دواییانەشدا سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە تا چەند شەڕەکان گەلان و بناغەکانی ژیان وێران دەکەن.

 

لەم دیمەنە پڕ لە تاوانی جەنگدا، ژنانیش بە شێوازی جیاواز شەڕیان لەسەرە، زیاتر تووشی توندوتیژی سێکسی دەبن و جەستەیان وەک بەشێک لە سەنگەرەکان سەیر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ژنانن کە لەبەرامبەر شەڕەکاندا دەنگی خۆیان بۆ ئاشتی بەرز دەکەنەوە و دژی پیاوسالاری و میلیتاریزم دەچنە سەر شەقامەکان و داوای ئاشتی دەکەن.

 

قۆناغی ئێستای ململانێی نزیک بە ٥٠ ساڵە لە وەرچەرخانێکی نوێدایە، ئەمەش دوای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی". لە بەرامبەر ئەم بانگەوازەدا پەکەکە کۆنگرەی دوازدەهەمی خۆی بەست و بڕیارگەلێکی دا کە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو.

 

لەم کاتە مێژووییەدا ژنانیش هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، بەڵام چاوەڕێی هەنگاوی کۆنکرێتی و هەمەلایەنەترن لەلایەن حکومەتەوە بۆ دەستەبەرکردنی دڵسۆزی ئەم ڕێگایە.

 

ئاشتی لە هەردوو لاوە دێت

سوڵتانا ئەزبی،یەکێکە لەو ژنانەی کە شەڕی کۆتایی هێنان بە ململانێکانی باکووری کوردستان دەکات، کە بە "دایکی ئاشتی" ناسراوە ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ هەموو شەڕەکانی جیهان دەربڕی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕێبازێکی نوێی دەستپێکردووە، وتی: بانگەوازێکی مێژوویی کرد، دوای ئەوە پەکەکە ڕاگرتنی خەباتی چەکداری و ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوی پارتەکەی ڕاگەیاند، بەڵام دەوڵەتی تورکیا یەک هەنگاوی نەناوە، ئاشتی بەشێوەیەکی تاکلایەنە بەدی نایەت، دەبێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن، دەبێت هەنگاوێک بنێن بۆ ئەوەی متمانەمان پێیان هەبێت.

 

"دەبێت دایکی سەرباز و شەڕڤانان کۆببنەوە"

سوڵتانا ئەزبی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەو کەسەیە کە ئەم ڕێگایە بەڕێوە دەبات، وتی: لەجیهاندا هیچ پێشەنگێک نییە بۆ گەلێک کە ئەوەندە ماوە لە زینداندا بمێنێتەوە، هێشتا ئازار بەسەر کورددا دەسەپێندرێت، ئێمەی دایکان نامانەوێت خوێنڕشتن، ئێمە دەمانەوێت کورد، تورکیا، عەرەب، چەرکاس، و ئێزیدییەکان هەموویان بە ئارامی پێکەوە بژین، چەندین ساڵە دایکی کورد خەباتیان بۆ بوون کردووە، دایکی سەرباز و پۆلیس و شەڕڤانان دەبێت یەکبگرن .

 

فەتوش ستێرک ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ئەوانەن کە بەرەی ئاشتییان پێکهێناوە لە هەموو شەڕەکاندا، شەڕ و ململانێکان بە مانای ئاوارەبوون و لەناوچوونە بۆ ژنان، وتی: ئەگەر بمانەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بەدی بهێنین، ئەوە تەنها لەڕێگەی ڕۆڵ و ئەرکی ژنانەوە دەکرێت، نەک هەر لێرە، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا، گرنگە ژنان ڕۆڵی خۆیان لەم پرۆسەیەدا بگێڕن، جیهان شاهیدی جەنگی جیهانی سێیەمە، هاوکێشەکانیش لە گۆڕاندان، ئێمەش وەک ژن ناوەستین تا گەیشتن بە ئاشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغێکی نوێ بۆ ئاشتی دەستیپێکردووە، هەوڵەکانیش بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەنێوان کورد لەم قۆناغەدا گرنگتر بووە، ساڵانێکە هەوڵدەدرێت بۆ بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی لەنێوان کورددا، ئەو هەوڵانەش دوای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێراتربوون، ڕەنگە هێزە باڵادەستەکان ئێمەیان دابەشکردبێت بەسەر چوار بەشدا، و ویستبێتیا  لەڕووی زمان و کولتوور و شێوازی ژیانەوە ناتەباییمان هەبێت، بەڵام ئەمڕۆ هەنگاوەکان بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی دەگیرێتەبەر، وەک ژنی کورد، دەبێت پێکەوە بین، نەخێر گرنگە بوارەکانمان چەندە جیاوازن، ژنانی چوار بەشەکە بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوە بۆ ئاشتی و یەکێتی نیشتمانی.

 

ماری بورزان: ژنان لە کاتی شەڕدا دۆخی نایەکسانیان هەیە

لەوەڵامی پرسیاری "بۆچی ژنان داوای ئاشتی دەکەن؟"، ماری بورزان ڕوونیکردەوە کە ژنان هەمیشە لەکاتی شەڕدا لەدۆخێکی پەراوێزخستندان، ئەمە ڕاستییەکە کە لەزۆر نموونەدا دەیبینین، لەئەنجامی سیاسەتێکی سیستماتیکیدا ئەزموونی دەکەین، ژنان لە دوو ئاستدا دەبنە 'هێڵی سوور' بۆ پیاوان، تێڕوانینێک هەیە لەسەر بنەمای چەمکی شەرەف، پێشێلکارییەکانی دژی ژنان لەژێر ئەم تێڕوانینەدا ئەنجامدەدرێن، ئەم دۆخە هەستی پیاوسالاری لەلای هەندێک لە پیاوان بەهێزتر دەکات، لەهەمان کاتدا ژنان دەکاتە کەرەستەیەک کە بتوانرێت بقۆزرێتەوە، بۆیە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بە مانایەکیش دێت کە ڕزگارکردنی ژنان لەم پێشێلکاریانە.

 

شەڕەکان ڕەهەندی کۆمەڵناسییان هەیە

ماری بورزان سەرنجی بۆ ڕەهەندە کۆمەڵناسیەکانی شەڕ ڕاکێشا، ئەوەش کە تەنها شەڕی چەکداری نییە، ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین شەڕ تەنها بەکارهێنانی چەک نییە لەسەر زەوی، بەڵکو ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسیی هەیە، ئەو بەرپرسیارێتیانەی لە کاتی شەڕەکاندا دەکەوێتە سەر ژنان، پەیوەستن بە ڕۆڵی ڕەگەزییەوە، وەک ژنێکی کورد بە دڵنیاییەوە داواکاریم هەیە کە پەیوەندی بە کۆتاییهێنان بە شەڕەوە هەیە، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی سەختی دۆزینەوەی هەرکەسێک دەبینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیدا، پێویستە ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی هەنگاوی بنزگەییەوە بەرەوپێش ببەین.

 

ماری بورزان تیشکی خستەسەر کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ژنان و وتی: شەڕ تەنیا بە مانای مردنی ژن و پیاو نییە، بەڵکو بە واتای تێکدانی ئاشتییە، کە کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی هەیە، دەبێتە هۆی تێکچوونی ئابووری، کە بۆ پیاوان بە مانای بێتوانایی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیانە لە هەموو بارودۆخێکدا چڕتر دەبێتەوە.

 

وتی: ئەگەر بمانەوێت بڵێین شەڕ کۆتایی هاتووە و لە خۆشگوزەرانیدا دەژین، دەبێت بزانم سەربەخۆیی ئابووریی من کاریگەر نییە، بوونی من وەک کوردێک و ناسنامەی من وەک ژنێک کاریگەریی لەسەر نییە، ئەمە تەنها بۆ ئەو ژنانە ناڵێم کە لە ڕووی بایۆلۆژییەوە پەیوەندیم لەگەڵیاندا هەیە، بەڵکو بۆ هەموو خوشکەکانمان، دەبێت بزانین چیتر ئەوان کاریگەری شەڕەکەیان لەسەر نییە، دەبێت بتوانم وەک ژنێک بژیم، تا ئەو کاتەی باوەڕم نییە کە ئەم پرسانە چارەسەر بکرێن، ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم کە شەڕەکە کۆتایی هاتووە، لەسەر ئاستی کەسی.

 

"دەمانەوێت ڕێگایەکی ڕوون و بناغەیی ببینین"

ماری بورزان ڕەخنەی لەنەبوونی کردەوەی بناغەی دەوڵەت تا ئێستا گرت، وتی: بێگومان ئێمەی کورد داواکاریمان هەیە، لە ئێستادا، پلان و بابەتێکی ڕوونمان نییە، قۆناغەکانی شەڕمان بەسەردا تێپەڕیوە و دەزانین، بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک شەڕەکە کۆتایی دێت؟ چی چاوەڕێمان دەکات؟ پێم خۆشە ڕێگایەکی ڕوون و بەرجەستە ببینم، ئێمە لەنێو ئەو کەسانەداین کە بەڵێنێکی زۆریان پێدراوە، بەڵام کەمێکمان دەستکەوتووە، ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە دیاری نەبووە، بەڵکو زیاتر سەخت بووە بەدەستهێنانی، کەواتە لەم ڕێگایەدا چیمان دەست دەکەوێت؟ زیانەکانمان چۆن قەرەبوو دەکرێنەوە؟ هیوادارم ڕێگایەک هەبێت کە ئەنجامی بەرجەستە لە هەموو ئەمانە ببینین.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە گفتوگۆ لەسەر بەرنامەیەکی ڕوون و پەیوەندییەکی هۆکارانە بکەین، ئێمە لە ڕابردوومان و داهاتوومان جیا نابینەوە، هەر بۆیەش پێموایە دەبێت پێکەوە سەیریان بکرێت، دەمەوێت دەستکەوتەکانمان بە ڕوونی باس بکرێن.