بەسێ هۆزات: دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە
بەسێ هۆزات،هاوسەرۆکی گشتی کەجەکەدەڵێت: گەر ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەبەرن، ئەوکاتە دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە.

ناوەندی هەواڵ
بەسێ هۆزات،هاسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە مەدیا خەبەر تیڤییەوە هەڵسەنگاندی بۆ بابەتەکانی؛ ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دەستوەردانی هێزە هەژموونگەراکان لە دەوڵەت-نەتەوە، هێرشەکانی سەر ئۆپۆزسیۆن، قڕکردنی سروشت و کۆمەڵگە کرد.
سەرەتای هەڵسەنگاندنەکە بەم شێوەیەیە:
"بەڵگەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بڵاوکرانەوە. یەكێک لە بەڵگەکان ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەر ئاپۆ بوو. دواتر دیدگاکان بڵاوکرایەوە و گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە و بەردەوامیشە. پەیوەست بە هەندێک بابەتی دیدگاکەوە هێرشکرایە سەر ڕێبەر ئاپۆ. پەیوەست بەم بابەتگەلەوە دەتانەوێ چی بڵێن؟
مانیفیستۆ، ڕاپۆرتی سیاسەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە پێشکەشی کۆنگرەی کرد زۆر گرنگ بوو. سەرنجڕاکێشانە چەندین حەقیقەتی مێژوویی خستەڕوو و لەگەڵییدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرد و بەگوێری حەقیقەتی مێژوویی سەرلەنوێ نوسییەوە. هەڵسەنگاندنەکانی بەم شێوەیە بووە مانیفیستۆیەک. بێگومان گفتوگۆی زۆری بە دوای خۆییداهێنا. هەندێک لەو گفتوگۆیانەمان پێدەگاتەوە، بێگومان بە داتای گفتوگۆکان نازانین. ڕەخنە هەیە. لە ئاست هەڵسەنگاندن و فیکرەکانی ڕێبەرێتی هەندێک هەڵسەنگاندی بێ ئەخلاق، نادادپەروەر، بێویژدانی لە ئاستی هێرشکردندا هەبوون. هەموو ئەمانە بە توندی رەخنە دەکەین، بە ڕاستییان نازانین. لەو باوەڕەداین هەندێک لەوانە مەبەست و نیازێکی خراپە. ئەوەندی گەڕاوەتەوە بۆمان بەشێک لەوانەی ئەم ڕەخنانە دەکەن ڕڤیو، خاینەکان، ئەوانەن کە تەمەنیان بە نۆکەری بەسەر بردووە، ئەوانەن دووژمنایەتی گەلەکەی خۆیانیان کردووە. ڕوونە هەموو ئەوانەش هەر رەخنە نین. بەڵکو ڕەشکردن و ناوزڕاندنن و بۆ شاردنەوەی پیسییەکانی خۆیان و تۆمارە خراپەکەیانە. هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەخنە و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە نییە. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاپۆرتە سیاسییەکەیدا دەیکات هەڵسەنگاندنی بابەتگەلێکە لە سەردەمی کۆمینەوە تا ئێستا، ساڵ بە ساڵ وردبووەتەوە لەسەری هەڵسەنگاندیان بۆ دەکات.
هەڵسەنگاندێک نییە نوێ بێت، بە تایبەت لە مانیفیستۆی شارستانێتی دیموکراتیکدا، لە بەرگرینامەی بەرگی پێنجەمدا ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پەیوەست بە عەلەوێتی، مێژووی کوردان، مارکسیزم، مێژووی ژن هەڵسەنگاندی زۆر قوڵ و ورد هەیە کە لە هەڵسەنگاندنەکانی ئێستاش وردترە. پەیوەست بە مێژوو و حەقیقەتی ژن بەم شێوەیە. لەسەر مێژووی گەلی کورد، لەسەر کوردان، لەسەر مێژووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، لەسەر مێژووی پەرەسەندی مرۆڤایەتی بەم شێوەیە. دەربارەی مێژووی گەردوونیش هەڵسەنگاندنی سەرنج ڕاکێشی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوانگەیەکی پڕی دیالێکتیکی مێژوو هەڵدەسەنگێنێت، شێوەی بەکارهێنانی دیالێکیتی مەترسییەکی ڕەق، میتافیزیک نییە، بێگومان هەموو ئەمانە ڕەت دەکاتەوە، لە سەردەمی خۆییدا هەموو ئەمانە هاوکارییان لە مێژووی مرۆڤایەتی و گەلانی کردووە. بەڵام بە ڕوانگەیەکی دیالێکتیکی گەورە و بەرفراوانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی ، مێژووی گەلی کورد، مێژووی گەلان، مێژووی ژنان کردووە. من ئێستا بە ناسنامەی ژن، کورد، سۆسیالیست و عەلەوییەوە قسەکەم؛ کاتێک بەم ناسنامانەمەوە مانیفیستۆکە دەخوێنمەوە هێز و وزەیەکی ناوازە وەرەگرم و جۆشم تێدا دەگەڕێ. بۆیە دەربارەی هەڵسەنگاندنی پەیوەست بەم ناسنامانەوە هیچ هەڵە خوێندنەوەیەک نابینم و لە باوەڕەشدام بۆ هەموو هەڤاڵانی دیکەمیش هەمان شتە، بێگومان رەنگە لەم نێوەندەیشدا هەندێک ڕەخنە و هەڵسەنگاندن هەبێت.
"هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان درووستە"
دەربارەی هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان و مێژوویی عەلەوێتیی، بەسێ هۆزات ئەمەی گوت: "بۆچوون و تێبینییە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ناچاری کاتێک تەحەدای تێگەیشتنە ڕەق و جێهڵدراوەکان دەکەن، جەنجاڵی دروست دەکەن. ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕازایبوونی هەندێک لایەن، لەبەرئەوەی هەندێک شتی جێهێڵدراو خراپ و توڕە دەبێت. چونکە باوەڕی وایە، خاوەنداری لە باوەڕی کردووە، وەک ئاینی لێکردووە، ئەو کەسانەی باوەڕیان بە شتێکە بۆخۆیان وەک ئاینیان لێکردووە، باوەڕییەکان لە بەرانبەر فکر و بۆچوونە نوێیەکان دەهەژێن. دەبێتە هۆکاری ئاوەژۆکردن، لەمەش تێدەگەین. ساڵانێکە لەم پرۆسەی گۆڕین و گۆڕانکارییەدا دەژین. تێیدا ژیاوین بۆیە مرۆڤ لێی تێدەگات. ڕەنگە ئەو ڕەخنانەی دەگیرێن بە هۆکاری ئەو هەژاندنە بێت کە بەر ئەوشتانە کەوتووە کە جێ باوەڕیان بووە. لەمەش تێدەگەین. ئەمانە بە سەنگین وەرەگرین و مانادارن. هەموو ئەمانەش خزمەتی پێشکەوتن دەکەن. خزمەت بە تێگەشتنێکی پتەو و تێکۆشان دەکات، هەموو ئەمانە سەنگینن، بەڵام بە دیاریکراوی ئەو خاڵەی ڕەخنەی دەکەم، ئەو ڕەشکردن و ڕەتکردنەوەیە کە هەندێک لایەنی ڕەڤۆک، خاین و نۆکەر گرتوویانەتەبەر، کە بۆ شاردنەوەی ڕاستی خۆیان دەیکەن و وەک هێرش دەرێبڕن. هەموو ئەمانە بە توندی ڕەخنە دەکەم. با بەخۆیاندا بچنەوە و ڕاستی خۆیان ببینن. بە دڵنیاییەوە هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر عەلەوییەکان درووست و ڕاستە. بە تایبەت ئەو هەڵسەنگاندنەی کە ڕێبەرێتی لەسەر عەلەوییەکانی دەکات، هەڵسەنگاندنە بۆ عەلەوییە کوردەکان. باوەڕی کوردی عەلەوی باوەڕی ڕێگەی حەقە. بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زەردەشتی. بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرماوەکانی کۆمەڵی نیلۆتیک و سروشتی. عەلەوێتی کورد، یانی باوەڕی ڕێگەی حەق باوەڕی سروشتییە، باوەڕێکی ئیکۆلۆژییە، کاریگەرییە زیندووەکانی زۆر زۆرن.
بە قوڵی تێیدا ژیاوین. دەروبەرەکەمان تێیدا بوون، بنەماڵەکەمان تێیدا پەروەردە بوون و بازنەیەکی لەو شێوەیە بوو کە بە بەهێزییەوە باوەڕی عەلەویی تێدا بوو. زۆر بە ڕاشکاوی دەتوانم ئەمە بڵێم؛ لە لایەن ئیتحاد تەرەقییەوە عەلەوێتییەکی ناڕاست نووسرایەوە، بە تایبەت لە ١٠٠ بۆ ١٥٠ ساڵەدا بە تایبەت کار لەسەر ئەوەکراوە عەلەوێتی کورد بتوێندرێتەوە. هەوڵیانداوە بیانکەن بە تورک. ئەم هەڵسەنگاندنە زۆر درووستە. بێگومان بەم شێوەیە. هەر لە منداڵیمەوە ئەمە دەزانم؛ دایک و باوکم لە بیسەتەکانی سەدەی ڕابرددوودا لە دایکبوون. باوکم لەکاتی کۆمەڵکووژی دێرسیمدا ژیانی هاوژینی پێکەوەنا، سێ منداڵ و هاوژینێکی هەیە. باپیرەم لە کۆمەڵکووژی دێرسیمدا کوژرا. پێش کۆمەڵکووژییەکان چاندی عەلەوێتی زۆر بەهێز بوو، لە ئاستەدا نەتواندرابوویەوە. بەو کولتوورەوە گەورەبووین. بە چاندی عەلەوێتی و کوردییەوە گەورە بووین. بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانم بێژم؛ لە پیرەمێردەکانی دێرسیم بپرسن، سەرەتا ئێژن 'من کوردمانجم، کورمانجم، ئێژێت کورمانجی زمانمە'.
لە بەردەمییدا هەڵسەنگاندنەکانییدا بەسێ هۆزات وتی: بەهەمان شێوە، لە بواری چینایەتیدا. بەڵێ ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە مارکسیزم گەلێک هەڵسەنگاندنی سەرنجڕاکێش دەکات. ڕێبەرێتی مایەپووچبوونی سۆسیالیزمی بونیاتنراویش بە وردی بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنێت. دەڵێت، 'هەڵسەنگاندنی هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای چینایەتی، سۆسیالیزمی بەرەو مایەپووچی برد'. بەڕاستی وایە. مەگەر مێژووی مرۆڤایەتی بە چینایەتی دەستیپێکرد؟ یەکەم ناکۆکیی مێژوو ناکۆکیی نێوان ژن و پیاوە. ئەمە ڕاستییەکە.
یەکەم کۆمەڵایەتیبوون بریتییە لە کۆمەڵایەتییبوونی دەوروبەری ژن، کۆمون، کڵان. پاشان پیاو لەبەرامبەر ژن خۆی بەڕێکخستنکرد، دەستیان بەسەر هەموو بەهاکانی چوارچێوەی کۆمەڵایەتیبوونی ژندا گرت، باڵادەستییان لەسەر کۆمەڵایەتیبوونی ژن دروستکرد و بەم شێوەیە یەکەمین ناکۆکیی مێژوویی سەریهەڵدا. بەمشێوەیە چینایەتی دروستبوو، چینایەتییەکان دروستبوون. ڕێبەرێتی کاتێک باسی ئەمە دەکات، ناکۆکییەکان ڕەتناکاتەوە.
نکۆڵی لێناکات. بەپێچەوانەوە ڕێبەرێتی هەمیشە بەگوێرەی مێژوو ڕاستی و پێشکەوتنی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو و هەڵیدەسەنگێنێت. هەمیشە برەوی بە تێکۆشانی چینایەتیش داوە. بەڵام ئەوەی گرنگە، تێکۆشان و ناکۆکیی لەنێوان کۆمون و دەوڵەتدا واتا لەنێوان ئەو کۆمەڵایەتیبوونەی لەلایەن ژنەوە بونیاتنراوە و ئەو سیستەمە دەسەلاتدار-دەوڵەتەی لەلایەن هزری باڵادەستی پیاوەوە ئافرێنراوە دروستبووە. ڕێبەرێتی تێکۆشانی مێژوویی دەگێڕێتەوە بۆ ئەمە و بێگومان ئەوەش ڕاستە.
ڕێبەر ئاپۆش ئاماژە بەوە دەکات، لەڕاستیدا مارکسیش لە کۆتاییەکاندا لەسەر ئەم بنەمایا لێکۆڵینەوەکەی پێشدەکەوێت، هەڵسەنگاندنەکانی دروستبوون. لەسەر کۆمونی پاریس نوسیویەتی و گفتوگۆی کردووە. کەوتۆتە بەراوردکردنی هەندێک شت بەڵام نە تەمەن، نە داتا و نە ڕاستیی ئەو سەردەمە دەفەتیان بەمە نەداوە.
بەم واتایە ڕێبەر ئاپۆش ئاماژە بەوە دەکات کە بەشدارییەکانی مارکس، لینین و ئەنگڵس بۆ مرۆڤایەتی بەڕاستی بەهای زۆریان هەیە و باوەڕی وایە کە لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و تێڕوانینانە تێکۆشانێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی دروستبووە، کە گەلان، ژنان و مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی فراوان تێکۆشاون و لەئەنجامدا بەهای زۆر گرنگ بەدەستهاتوون. ئەو بابەتەی ڕێبەرێتی ڕەخنەی لێدەگرێت ئەوە نییە. لەبەرئەوە، پێویستە بەتایبەتی پێنج بەرگەکەی خەباتی ڕێبەرێتیی و مانیفێستۆ لەلایەن ئەو لایەنانەوە بخوێنرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بەرفراوان لەسەر پارێزنامەکان بکرێن. ئەمە وادەکات کە ئەنجامی ڕاستتر و تەندروستتر بەدەستبێت.
هەروەها لەم پڕۆسەیەی دواییدا، هەندێک پەیامی چاوپێکەوتنەکان بوونەتە ڕۆژەڤ. دەوترێت کە قسەی لەسەر دەکرێت. ئاماژە بەوە دەکرێت لەسەر جولەکەکان گفتوگۆی بەرفراوان دەکرێت. ڕێبەرێتی لە مانیفێستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک و پارێزنامەکانی تریدا لەسەر جوو هەڵسەنگاندنی زۆر گرنگ دەکات. هەڵسەنگاندنەکانی ئێستاش، بەدەر نین لەوە.
من پێشنیار دەکەم کە ئەو لایەنانەی تێنەگەیشتوون، بە مشتومڕی ناحەق و جۆراوجۆرەوە هەڵسەنگاندن دەکەن، با دوبارە پارێزنامەکانی ڕێبەرێتی بخوێننەوە. با بخوێننەوە. هەڵبەتە بەدرێژایی مێژوو پەیوەندیی جووەکان لە هەمبەر گەلی کورد گەلێک پێشکەوتووە. ئەوان هەمیشە گرنگیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد داوە. تەنانەت هەندێک لە سەرچاوە جووەکان دەڵێن کە قەومێکی شاراوەیان هەیە و ئەو قەومەش کورد-جوون. لە مێژوودا باسی ئەمە دەکرێت. مەگەر هەرگیز کوردی جوومان نییە؟ بێگومان هەمانە. بەتایبەتی لە موسڵ، باشوور و جۆلەمێرگ دەژین. وەک زۆرێک لە گەلانی تر، لەناو کوردیشدا کۆمەڵگەی جووان هەبووە. بەتایبەتی لە تێکۆشان دژی دیکتاتۆریی سەدامدا لە باشووری کوردستان جووەکان بۆ پڕۆسەی فدراسیۆن پشتگیرییەکی گەورەی کوردیان کرد. ئەم ڕاستییە ئێمە نایڵێین، مێژوو دەینوسێت. ڕاستییەکان ئەمانەن.
کورد لە ناوچەکە هێزێکی ستراتیژین. هەر هێزێک پەیوەندی لەگەڵ کورد بەهێز بکات، ڕێکەوتن بکات و پەیوەندیدار بێت، ئەوە دەتوانێت لە ناوچەکە باڵادەست بێت. لەلایەن هێزی سەرەکی و ستراتیژیی ناوچەکەوە، پەیوەندیە ستراتیژی و هاوپەیمانییەکان کە لەگەڵ کورد بونیاتنراون ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە. لە ئێستادا هەمووان ئەم ڕاستییە دەبینن. تورکیاش لەبارەی ئەم ڕاستییەوە گفتوگۆ دەکات. مەگەر هەرگیز گفتوگۆ ناکات؟ گفتوگۆ دەکات. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم پڕۆسەیە ئەم گفتوگۆیانەن. لایەنێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش ئەمەیە. لەسەر ئەمە ئیسرائیل، عەرەب و فارسیش لە گفتوگۆ بەردەوامن.
پەیوەندیی کورد و فارسیش کۆن و مێژووییە. پەیوەندی کورد لەگەڵ تورکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ. پەیوەندی لەگەڵ جووەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ. ئێستا کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ڕاستییە بە سیاسەتی ڕۆژانەوە دەبەستێتەوە و هەڵیدەسەنگێنێ بۆچی هێندە ڕووبەڕووی ناڕەزایی و کاردانەوە دەبێتەوە؟ ئەمە ڕاست نییە. پێویستە ڕاستەوخۆ و بەشێوەیەکی بیرمەندانە لە مێژوو نزیک بکرێتەوە. پێویستە بەشێوەیەکی دیالێکتیک پەیوەندی دروستبێت. پێویستە بە سۆسیۆلۆژیای مێژوویییەوە پەیوەندی دروستببێت. بەم مانایە من ئەو کەسە دەخوێنمەوە (ڕێبەر ئاپۆ) کە ڕاستتر نزیک دەبێتەوە.