لە کرێیلی فەرەنسا ژنان کۆبوونەوەو ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەن
ژنان لە شاری کرێیلی فەرەنسا کۆبوونەوە بە مەبەستی بەڕێکخستنکردنی مانگرتنی ژنان کە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژناندا ئەنجام دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ
لەسەر بانگەوازی یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) ژنان کۆبوونەوە و دەربارەی خواستەکانی تێکۆشانی ئازادی ژن و مانگرتن لە خواردن گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سەکەبە سەرنجی خستەسەر مێژووی ٨ی ئازار و ئاماژەی بەوەدا سیستمی سەرمایەداری پیاوسالاری هەوڵدەدات تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان سەرکووت بکات، لە ئێستادا هەموو جۆرە توندوتیژییەکانی شەڕ، هەژاری و کۆچبەر کردن بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت و جەختی لەسەر گرنگی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان کردەوە.
ئاماژە بەوەکرا، پێویستە ژنان لە دژی هەموو هێرشەکان بە مانگرتن لە خواردن هەڵوێست وەرگرن و وترا: ژنان بەرخۆدانێکی گشتی ڕێکخراوەی دەکەن، بۆیە ئەم بەرخۆدانە هاوکات هێڵێکی خۆپاراستنیشە، بە بەڕێکخستنمان هێز و پشتیوانی خۆمان بەرفراوانتر دەکەین، مانگرتنی ژنان بەڕێکخستن دەکەین.
ژنان کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون بەڵێنیاندا لە ٨ی ئاداردا پێکەوە کۆبوونەوە و مانگرتن بەڕێکخستن بکەن.