لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکەو شاناز ئیبراهیم پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا

کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆتایی هات و پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە

سلێمانی

 

شاندی ئیمرالی دەم پارتی، کە لە ١٥ی شوباتەوە لە باشووری کوردستانن و پێکهاتبوون لە “پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامانی سەرەکی شاندی ئیمرالی و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، ئۆزگور ئەرۆل و ئیبراهیم بیلمەز لە نووسینگەی یاسایی سەدە، بەردان ئۆزتورک، هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، پەرلەمانتاران گولجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ.

 

چەند کۆبوونەوەیەکیان لە هەولێر ئەنجامداوە، ئەمڕۆ ١٨ی شوبات لە دەباشانی سلێمانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە کردو کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوکەدا پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا.

 

کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە دوای دیدارەکانی شاندی ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێت، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبەر ئاپۆ شاندەکە لەگەڵ بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی تورکیا و زیندانییانی سیاسیی کۆبوونەوە و لە ئێستاشدا لە باشووری کوردستانن.