لە کرماشان سێیەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی هۆنراوەی کوردی بەڕێوەچوو

سێیەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی هۆنراوەی کوردی بۆ منداڵان، لە کرماشان بە بەشداریی کەسانی چوار پارێزگە بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی پۆلە جیاوازەکان ناسێنران.

ناوەندی هەواڵ

 

سێیەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی هۆنراوەی منداڵانەی بە زمانی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی ناوەندی گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی منداڵان و هەرزەکارانی پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو، پێشبڕکێیەکە بە هاوکاریی گروپی کاری وێژەی کوردیی کرماشان، ناوەندی گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی منداڵان و هەرزەکارانی پارێزگا و پەیمانگای ڕۆشنبیری و هونەریی دادگەر بەڕێوەچوو.

 

لە چوار پارێزگای ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلامەوە بەشداری لە پێشبڕکێكەدا کرا، ئامانج ئەوە بوو کە منداڵان و هەرزەکاران هان بدرێن بۆ ناسینی زمانی دایکییان و بەهێزکردنی لێهاتووییە وێژەیییەکانیان.

 

لە پۆلەکانی تەمنی خوار ١٤ ساڵدا، بەهار فەرهەنگیان لە کرماشان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و کانی نەجەفی لە کرماشان و ئالا ڕۆستەمی لە پاڤەهییش پلەی دووەم و سێیەمیان بە دەست هێنا، ڤانیا سەفاریش یەکێک بوو لەو بەشدارانەی کە لە پێشبڕکێكەدا ناونیشانی سەرکەوتوو یان شایانی پێداهەڵسەنگاندنی بە دەست هێنا.

 

لە کۆتاییدا سەرکەوتووانی پێشبڕکێكە خەڵات کران.