پارێزەر ڕازیە هاشمی دەستگیرکرا

ڕازیە هاشمی، پارێزەر دانیشتووی شاری عەبدنانە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک، بەڵام چارەنووسی نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرکوت و توندوتیژیی ڕژێمی ئێران لە دژی چالاکوانان، پارێزەران و کۆمەڵگە بێ وەستان بەردەوامە، سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی ئامانجیان بێدەنگکردنی تەواوەتی دەنگی کۆمەڵگەیە لەڕێگەی بەئامانجکردنی ژنان. لەو چوارچێوەیەشدا، ڕازیە هاشمی، پارێزەر دەستگیرکرا،  تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، ٢٧ی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت، پارێزەر ڕازیح هاشمی، دانیشتووی شاری عەبدنانە دەستبەسەر کردووە، هەروەها ئەو ژنە بەبێ هیچ فەرمانی دەستگیرکردن و بەڵگەنامەیەکی یاسایی دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێک بەسەر دەستگیرکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ لێدوانێکی فەرمی دەرنەچووە و خێزانەکەی لەڕادەبەدەر نیگەرانن، هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر تەندروستی و شوێنی ئەو ژنە سەرکەوتوو نەبووە.

 

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و تۆمەتەکانی دژی پارێزەر ڕازیە هاشمی نادیارە.