کۆنگرەی ستار: زمانی کوردی بابەتێکی دانوستان نییە
کۆنگرەی ستار سەبارەت بە گفتوگۆکانی سەر پێگەی زمانی کوردی لە سووریا ڕایگەیاند، کە ئەوان سنوردارکردنی پەروەردەی کوردی لە ناو سیستەمدا قبووڵ ناکەن و دەڵێێن” زمانی دایک مافێکی سەرەتاییە و بابەتێکی دانوستان نییە.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو کاردانەوەی بەرامبەر سیاسەتەکانی سنوردارکردنی پەروەردەی بە زمانی کوردی پیشان دا، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر تێکەڵکردن کوردیش لە ناو سیستەمی وەک “زمانی نەتەوەیی” هەنگاوێکی گرنگ بێت، بەڵام سنوردارکردنی بە سێ-چوار کاتژمێر لە هەفتەیەکدا یان گۆڕینی بۆ دەرسێکی هەڵبژاردە، بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.
لە رۆژئاوای کوردستان گەل، ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرامبەر هەوڵەکانی سنوردارکردنی پەروەردەی بە زمانی کوردی لە ناو سیستمی خوێندندا، هستانە سەر پێ، گەل و پێکهاتەکانی هەرێمەکە سەرنج ڕادەکێشنە سەر ئەو ڕاستییەی کە پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی سەرەتاییە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت ببێتە قوربانی بازاڕی سیاسیم
لە دژی نکۆڵیکردنی مێژوویی و سیاسەتەکانی ئەسیمیلاسیۆن
کۆنگرەی ستار بیرهێنایەوە کە گەلی کورد بە ساڵان لە ژێر سیاسەتی نکۆڵی و ئەسیمیلاسیونی ڕژێمی پێشوودا ماوەتەوە، سەرژمێری ١٩٦٢ی حەسەکە هەزاران کورد لە هاوڵاتیبوون بێبەش کراون و ناسنامە و کولتوورەکەیان سەرکوت کراوە، کۆنگرەی ستار دیاری کرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەم نکۆڵیکردنە مێژووییەی پێچەوانە کردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٢وە پەروەردە بە زمانی دایک بووەتە بەشێکی سەرەتایی ژیانی ڕۆژانە.
کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵان و یادەوەری کۆمەڵایەتی
کۆنگرەی ستار، سەرنجی ڕکێشایە سەر کاریگەری نەرێنی ئەم سنوردارکردنە لەسەر منداڵان و وتی: لە منداڵێک کە بە ساڵان بە زمانی خۆی فێر بووە، لە ناکاو زمانەکەی لە هەفتەیەکدا تەنها بە چەند کاتژمێرێک سنوردار بکرێت، ئەمە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەردەوامی پەروەردە و ئاسایشی دەروونی ئەو هەبێت.
کۆنگرەی ستار جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و گواستنەوەی زمانی دایک بۆ نەوەی دوای خۆیان زۆر گرنگە و سنوردارکردنی کوردیش لە هەمان کاتدا دەوەردانە لە یادەوەری کۆمەڵایەتیدا کە ژنان هەڵیانگرتووە.
”سووریایەکی دیموکراتیک بێ زمانی کوردی نابێت”
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە لەوە کرا کە بۆ دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەچەشن، دەبێت ناسنامە و زمانی گەلی کورد بناسرێت و وتی: ئینتەگراسیونی ڕاستەقینە وازهێنان نییە لە ناسنامەکان؛ بەڵکو دامەزراندنی ژیانێکی هاوبەشە لەلایەن ناسنامە یەکسانەکانەوە، ئەنتیگراسیۆن دەبێت لەسەر بنەمای یەکسانی و ئیرادەی ئازادی گەلان بێت.
”کورد دەبێت ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە”
کۆنگرەی ستار داواکارییەکانی بەم خاڵانە ڕیز کرد وتی: کورد دەبێت بێ مەرج ببێتە خاوەن پێگەی دەستووری و فەرمی، لەو ناوچانەی کە کورد تێیدا دەژین، دەبێت پەروەردە بە زمانی دایک بە تەواوی مسۆگەر بکرێت، منداڵان هەموو سیستەمی خوێندن بە زمانی دایک فێر ببن، ئەم مافەش نەدەبوو بە دانوستانی سیاسییەوە گرێ بدرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، بانگەوازی تێکۆشان ئاراستەی هەموو ژنان کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەوان هەرگیز دەستبەرداری زمانی دایک و دەستکەوتەکانیان نابن.