کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
کار و چالاکییەکانی یەکەمین کۆنگەرەی هاوپەیامنی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆ دوو پانێڵ بەڕێوەدەچێت، هەروەها پێشانگای فۆتۆگرافی ژنانی ئازادیی

سلێمانی
دوێنێ ١٥ی ئایار. لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە دروشمی “لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا "هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی"دەستی پێکرد، ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژدا کار و چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژ بەردەوامەو دوو پانێڵ بە ناونیشانەکانی “تێکۆشانی ژنان (ئاستەنگی و دەرفەت)، تێڕوانینی خەباتی ژنان و پێشخستنی چارەسەری لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی جیهانی سێیەم” بەڕێوەدەچێت.
شایەنی باسە زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو، تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشدارییان تێداکردووە، لەسەر ئاستی کوردستانیش، هەریەک لە تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، چیدەم کوچیگیت، هاوسەرۆکی دەبەپە و شاندی یاوەریان، زەینەب موراد، هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە، شاندێک لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژنانی شنگال بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.
هەر ئەمڕۆ ەلایەن فۆتۆگرافەری جەنگی “مەهدیە میهرابی” پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە کە گوزارشتی لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی ئازادیی (گەریلا و شەڕڤان) لە ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگال دەکات.