"کۆمین و ئەنجومەنەکانی ژنان وەک نان و ئاو پێویستن"

فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی فورات، سەبارەت بە گرنگی ڕێکخستن و چالاککردنی کۆمین و ئەنجومەنەکانی ژنان وتی: بەهۆی ئەوانەوە کەس ناتوانێت نادادپەروەری و توندوتیژی و خراپ بەکارهێنان لە شەقام و گوندەکاندا ئەنجام بدات.

بەرچەم جودی


کۆبانێ- هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەتی ژنان ساڵانێکە مۆدێل و شێواز و و ڕاستییەکانی ژیانیان بە پێی سیستم و بنەماکانی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێکدەخەن، بۆ ئەوەی ئەم سیستمە بە شێوەیەکی بەرجەستە لەناو کۆمەڵگەدا جێگیر بکرێت، سیستمێکی کۆمەڵایەتی کە لەسەر بنەمای پێوەر و بەهاکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دامەزراوە.

 

لە بنەڕەتیترین تێگەیشتندا، کۆمین چەمکێکی کۆمەڵایەتی-سیاسییە کە ڕێکخستنی کۆمەڵگە لە دەوری کۆمەڵگەدا لەخۆ دەگرێت، بەزۆری پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە، لەسەر ئەم بنەمایە، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵگەیەکیان لەسەر بنەمای ئازادی ژنان پێکهێناوە و کۆمەڵگەیەکی ژنانیان دامەزراندووە.


بەم شێوەیە ژنان لە بەرامبەر ئەو سیستمە نەتەوە-دەوڵەتانەدا خەبات دەکەن کە دەسەڵات ڕێکدەخات، ئەندازیاری کۆمەڵگەیەکی هاوچەشن، ناسنامەکان کۆدەکەنەوە، وەک ئامراز بەکاریان دەهێنن و لەبری ئەوە سیستەمێکی کۆمینیان دامەزراندووە کە حوکمڕانی کۆمەڵایەتی ڕێک دەخات، پشت بە سروشتێکی فرە شوناس و کولتووری کۆمەڵایەتی و هاوپشتی و پەیوەندییە دیموکراتییەکان دەبەستێت.

 

لە چوارچێوەی گرنگی و واتای دامەزراندنی کۆمین و ئەنجومەنی ژنان و بەتایبەتی جێبەجێکردنیان لەم پرۆسەیەدا، فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی کانتۆنی  فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵسەنگاندنەکانی خۆی پێشکەش بە ئاژانسەکەمان کرد.

 

"لە پرۆسەی نوێدا پێویستی بە کۆمینەکانی ژنان هەیە"

فەلەک یوسف، لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکەیدا، سەرنجی بۆ پرۆسەکە و ڕۆڵی ژنان تێیدا ڕاکێشا و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: لەم سەردەمەدا و بە تایبەتی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بە تایبەتی پێویستمان بە ژنان هەیە کە خۆڕێکخستنێکی بەهێزتر و قووڵتریان هەبێت، لەم ڕووەوە سیستمی کۆمین دەرفەت دەدات بە ژنان کە لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان ڕێکبخەن.

 

سیستەمی کۆمینەکان لە وڵاتی ئێمەدا چەندین ساڵە بەکاردەهێنرێت و لەم چوارچێوەیەشدا کۆمینە سەربەخۆ و گشتیەکانی ژنانیش هەن، بەڵام زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستمان بە ژنانە بۆ چالاککردن و بەهێزکردنی کۆمینەکانی ژنان بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی ئەوانەوە ڕێکبخەین و پەروەردە بکەین و بەرگری لە خۆمان بکەین، وەک چۆن ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشی ١٩ی تەمووزیان کرد، ئێستاش لە هەمان پێگەدا، دەبێت پێشەنگایەتی بونیادنانی سیستەمی کۆمەڵایەتی و پرۆسەی نوێ بکەین.

 

"کۆمینەکانی ژنان مسۆگەری پەرەپێدانی کولتووری نەتەوەی دیموکراتیکن"

فەلەک یوسف سەبارەت بە واتای کۆمینەکان بۆ ژنان وتی: هەرچەندە ژنان چالاکتر و ڕێکخراوتر بن لە سیستەمی کۆمینەکاندا، ئەگەری ئەوە زیاترە کە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ئاشتیانە مسۆگەر بکات، هەروەها لە پاراستنی کۆمەڵگە و سروشتدا پێشەنگن، لە هەمان کاتدا بە دامەزراندنی کۆمینەکانی ژنان، پێوەر و بەهاکانی کۆمەڵگەی کۆمەڵایەتی، زمان و ناسنامەی ڕەسەن و کولتوری نەتەوەی دیموکراتیک دەپارێزرێن.


ئەگەر ئامانجمان دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسییە، دەبێت خەبات و ڕێکخستنی ئێمەش لە هەمان ئەرکدا بێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش جەخت لەوە دەکەمەوە کە دامەزراندنی کۆمین و ئەنجومەنی ژنان وەک نان و ئاو بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پێویستە، ئەگەر ئەم شێوازە جێبەجێ بکەین و سەرکەوتوو بین، ئێمە وەک ژنان دەتوانین ڕۆڵی خۆمان لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە ٢٧ی شوباتدا بگێڕین.

 

"ئێمە لە پرۆسەی نەمانی سیستمی دەوڵەت نەتەوەداین"

فەلەک یوسف لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: جەنگی جیهانی سێیەم کە ئێستا لە ناوەڕاستیدا دەژین، بەردەوامە، بەهاری عەرەبی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک بەهاری گەل وەریدەگرێت، لە نێوان چەند زلهێزێکی هەژموونخوازدایە، لە ساڵانەی درێژخایەنی ئەم شەڕانەدا هیچ دەسەڵاتێک لە شەڕدا سەرنەکەوتووە، ئەمەش لەسەر هۆشیاری ئەم زلهێزانە دامەزراون کە هەمیشە پێداگری لەسەر سیستمێکی تاک زمانە و تاک نەتەوەیی دەکەن، لەم ڕووەشەوە دەتوانین پرۆسەی نەبوونی سیستمی دەوڵەت نەتەوە هەڵبسەنگێنین کە تێیدا ڕێبەری گەل کەرد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئێمە ئێستا لە پرۆسەی شەڕی نەتەوەیی و دەوڵەتی و کۆمەڵایەتیداین بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکەمان لە چوارچێوەی کۆمەڵگەکاندا بەهێز بێت تا بتوانین ژیری دەوڵەتی نەتەوەیی لەناو خۆماندا بپارێزین و یەکگرتوو بین.


فەلەک یوسف لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ڕایگەیاند کە شەڕی چەکداری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە بۆ ژیانێکی پڕ واتادار هاوڕا نییە و وتی: ئەو شەڕە چەکداریانەی ساڵانێکە بەڕێوە دەچێت چارەسەری بۆ گەلان دابین نەکردووە، بەپێچەوانەوە تاڵانکردن و وێرانکارییان قورستر کردووە، بۆ ئەمەش پێویستمان بە ژیانێکی سرووشتی و جێگیر و دادپەروەرانە و ئاشتیانە هەیە، ژیانێک کە هەموو پێکهاتە و نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەبێت بژی لەسەر خاکی خۆی بە زمان و کولتوور و ناسنامە و کەرامەتی خۆیەوە ژیان لەم ئاستەدا تەنیا لە ڕێگەی دامەزراندنی و بەردەوامکردنی سیستەمی کۆمینەوە دڵنیایە دەبێت لەم ڕووەوە ژنان بەرپرسیارێتییەکی گەورەتریان لەسەرە، وەک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە مێژووی تێکچوونی ڕەگەزی ژناژ و کۆمەڵگە پشتڕاستی دەکاتەوە.

 

"ئێمە لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە ڕێگری لە خراپەکاری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی دەکەین"

فەلەک یوسف ڕایگەیاند کە کۆمینەکانی ژنان دەتوانن بەرنامە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دابڕێژن و پرسەکان بخەنە بەرنامەی کار و لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: بە چالاککردنی کۆمینەکان، دەتوانین ڕێگری لە زۆر خراپەکاری و گەندەڵی بکەین، لە هەموو گەڕەک و شەقام و گوندێکدا کۆمین هەیە، ئەمەش ڕێگە دەدات هەمووان ئاگادار بکرێنەوە و بەپێی پێویستی بەرنامە و چارەسەرەکان دابڕێژن، هەروەها مرۆڤ لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە دەتوانێت ڕێگری لە زۆر ناوەڕۆکیی دەستکرد بگرێت و کارنامەی خۆی دیاری بکات، بەتایبەتی ئەو توندوتیژیانەی لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا سەرهەڵدەدەن و لەهەمان کاتدا هەڵوێستی کۆنەپەرستانە، کۆمین دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ هەموو ئەمانە، چونکە مرۆڤ دەتوانێت کۆمینی فەلسەفی، کولتووری، ئەخلاقی، پەروەردەیی، سیاسی، وەرزشی و هتد دابمەزرێنێت کۆمین هەروەها تێگەیشتن و یەکخستنی کۆمەڵگەیە لەسەر بنەمای عەقڵی، تێگەیشتن و فەلسەفە. ‘ئەو فەرمان و هێرشانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕوویانداوە گرنگی ڕێکخستنی ژنان پشتڕاست دەکەنەوە’

 

لە کۆتایی قسەکاندا فەلەک یوسف وتی: ئێمە ئێستا لە مانگی ئابداین، زانراوە کە لە ٣ی ئابدا کۆمەڵگەی ئێزدیمان ڕووبەڕووی فەرمانێکی دڕندانە بووەوە، چەتەکانی داعش تاڵانیان کرد، لەناویانبردن، کۆمەڵکوژیان کرد، ڕفاندیان و بە هەموو شێوەیەک ژن و پیاو و منداڵی ئێزدییان خستە ژێر جینۆسایدەوە، ئەم هێرشە مانگێک پێش هێرشی سەر کۆبانێ ڕوویدا، هەمان هێز هێرشی کردە سەر کۆبانێ و شنگال. بەڵام ئەو پرسە جیاوازەی کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن لەم دوو هێرشەدا، لە کۆبانێ بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی ژنان و گەل بە هەموو شێوەیەک ڕێکخرابوو، توانیان بەرگری لە خۆیان بکەن لە هێرشەکان و یەک منداڵیش بریندار نەبوون، لە شەنگالیش هەزاران ژن کوژران و ڕفێنران، لە بازاڕەکانی داعشیش فرۆشران، ئەنجامەکەی چی بوو؟ لە شنگال فەرمانێک دەرچوو، لە کۆبانێش سەرەتای لەناوبردنی داعش بوو، لە ڕێگەی فەرمانەکەوە، ژنانی ئێزدی خۆیان ڕێکخستووە و ئێستا دەتوانن خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بپارێزن، ئەم نموونەیە گرنگی خۆڕێکخستنی ژنان لە ڕووی مافەکانیان و سەرچاوە پێویستەکانی وەک خۆراک و ئاو دەردەخات.