کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادیکردووە

هەرچەندە ئامارەکان دەریدەخەن ژمارەی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووە، بەڵام ژمارە ڕاستەقینەکە لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر بێت.

 

بهاران لەهیب

 

کابول- کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووەو بۆ ئەوەی ملکەچی ڕاستی نەبن لە نێوان سەرکوتکردن و پێشێلکارییەکانی تاڵیبان لە دژیان، لەوانە هاوسەرگیری بەزۆر لەگەڵ ئەندامانی تاڵیبان و دەستدرێژی، پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن،  بەڵام هەندێکی دیکە تێگەیشتن کە تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لەو پێشێلکارییانە زیادکردنی خەباتیانە.

 

توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات بەهۆی بیرکردنەوەو داب و نەریتە کۆنەپەرستەکانی وڵاتەکەوە کە 16 ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە لە نێوان ٢٢ی مانگی حەزەیران تا ٢٢ی تەمووز.

 

لە ٢٢ی حوزەیراندا، تاڵیبان بیبی زەهرا، کارمەندی پێشووی ئاسایشی لە شاری لاشکار لە پارێزگای هێلماندی ناوەندی دەستگیرکردو دوای ئەشکەنجەدان کوژرا، ڕۆژی دواتر تەرمی ژنێکی گەنج بە مردوویی لە شاری شێبێرگان لە پارێزگای جاوزجان دۆزرایەوە.

 

لە ٢ی تەمموز، ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە نهۆمی چوارەمی ماڵەکەی لە شاری کابوڵ فڕێدرایە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.

 

لە ٤ی تەمموز، ژنێک کە تازە هاوسەرگیری کردبوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە ناوچەی سانتچاریک لە پارێزگای ساربێل.

 

لە ٦ی تەمموز، ژنێکی گەنج لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا لە شاری ئاینومینا لە پارێزگای قەندەهار کوژرا و ڕۆژی دواتر ٧ی تەمموز، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ناوچەی مایوند لە پارێزگای قەندەهار کوژرا.

 

تەرمی ژنێک بە لە ٨ی تەمموز لە ناوچەی حەسەن ئابادی مەزاری شەریف دۆزرایەوە و هەمان ڕۆژ ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ناوچەی واراس لە شاری بامیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ١١ی تەمموز، تەرمی ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە مردوویی دۆزرایەوە لە ناوچەی ئەرجەن لە ویلایەتی پاکتیکا، و لە هەمان ڕۆژدا ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ویلایەتی جاوزجان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ١٣ی تەمموز، تاڵیبان ژنێک و براکەی لە پارێزگای خۆست کوشت، دوو ڕۆژ دواتر تەرمی ژنێک و منداڵەکەی لە دەریای پەنجشیر دۆزرایەوە کە کوژرابوون، لە هەمان ڕۆژدا ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە پارێزگای هێلماند لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

 

لە ١٧ی تەمموز، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ دوای ڕفاندنی لە ناوچەی دەیەمی مەزاری شەریف کوژرا، ڕۆژی دواتر تاڵیبان تەقەی لە پەرستارێک و براکەی کرد لە پارێزگای هەرات.

 

لە ٢١ی تەمموز، بیبی هیجرا، لە پارێزگای فاریاب لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.