ڕێکخراوەکانی ژنان جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی چاندنی ناتەبایی دەکەنەوە
ڕێکخراوەکانی ژنان لە قامیشلۆ، لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا، دووپاتکردنەوەی یەکێتی نەتەوەیی، ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ چاندنی ناتەبایی کردەوە.

قامیشلۆ
ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران تەقینەوەیەکی خۆکوژی ترسناک کڵێسای مار ئەلیاس لە گەڕەکی دویعلە لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سووریا کردە ئامانج، بۆردوومانەکە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی و زیانی بەرفراوانی بە کڵێساکە گەیاند.
هەردوو ڕێکخراوی "سارا" بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان و هەڵوێستی ژنانی ئازاد و ڕێکخراوی "ستێرک" ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، تێیدا شەرمەزاری ئەو هێرشە خۆکوژییەی کرد کە کرایە سەر کڵێسای مار ئیلیاس لە ناوچەی دویعلە لە دیمەشقی پایتەخت لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەم دواییانەدا سووریا شایەتی پەرەسەندنی گرژییەکان بووە لەگەڵ زیادبوونی پێکدادانەکان و پێشێلکارییە ئاسایشییەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دۆخی ئاژاوە و گرژییە لەنێو هاولاتیاندا، نەبوونی سەقامگیری و متمانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا خراپتر بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جێبەجێنەکردنی یاسا و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکان، وەک ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا شەرمەزاری هێرشە خۆکوژیەکەی ٢٢ی حوزەیران بۆ سەر کڵێسای مار ئیلیاس کراوە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی بێتاوان، لەنێویاندا ژن و منداڵ، ئەم کردەوە تاوانکارییە کە شوێنێکی سەلامەتی پەرستنی کردۆتە ئامانج، نوێنەرایەتی پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان دەکات، ئەو هێرشە کە کۆبوونەوەی سەلامەتی مەدەنیی کردۆتە ئامانج، جەخت لەسەر سروشتی تاوانکاری تیرۆر دەکاتەوە، کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان منداڵ و بەساڵاچوواندا ناکات، نە لەنێوان موسڵمان و مەسیحییەکاندا.
ئاماژە بەوەکراوە کە تیرۆر دوژمنی هەموو مرۆڤایەتییە و هەموو ئەوانەی لە پشتیەوە وەستاون یان پشتیوانی دەکەن، هاوبەشی ئەم تاوانەن، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و هەمەلایەنە بکەنەوە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ئەم هێرشە، لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن، جا تاوانباران، پلاندانەر، یان هاندەر بن، هیوادارین پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە قوربانیان و کەسوکارەکانیان بکەین، لەڕێگەی پێشکەشکردنی چاودێری پزیشکی و دەروونی و هاوکاری مرۆیی بەپەلە.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ئاسایشکردنی شوێنەکانی پەرستش و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیان کرایەوە، بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان و کۆبوونەوە ئاینییەکان، جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە، کارکردن بۆ وشککردنەوەی سەرچاوەکانی توندڕەوی و توندوتیژی و داوای هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە نزیکە کردەوە. جەختی لەسەر پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا و یەکێتی نەتەوەیی و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ چاندنی ناتەبایی و ڕق و کینە لە نێوان هاوڵاتیاندا کردەووە.
ڕێکخراوەکانی ژنان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ گەلی سووریا لەم تاقیکردنەوەدا دووپات کردەوە: ئێمە هاودەنگی خۆمان لەگەڵ گەلی سووریا لەم تاقیکردنەوەدا دووپات دەکەینەوە، هەروەها باوەڕمان بە توانای ئەوان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و شکستپێهێنانی تیرۆر و بنیاتنانی سووریای خەونەکانمان- سووریایەک کە خۆشەویستی و ئاشتی و دادپەروەری تێیدا زاڵە، ئەم هێرشە تەنها هێرش نییە بۆ سەر مەسیحییەکان، بەڵکو چەقۆیەک لە دڵی هەموو سوورییەک کە پێی وایە سووریا نیشتمانێکی هاوبەشە.