پارێزەرانی ئێرانی کاردانەوەیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نیشان دا

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی سەربەخۆی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیا دژی کوردەکانی سووریا، خوازیاری وەڵامدانەوەی خێران.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی سەربەخۆی ئێرانی نامەیەکیان ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، یەکێتیی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کرد و تێیدا نیگەرانی قوڵی خۆیان، لە هێرشە نایاساییەکانی چەتەکان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا پشتگیری دەکرێن، دژی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڕبڕی و خوازیاری گرتنەبەری ڕێوشوێن لە بەرامبەر دەرئەنجامە مرۆیی و یاساییەکانی ئەم کردەوانە بوون.

 

ئەم پارێزەرانە وێڕای ئاماژەدان بە پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هێرشی ئەو گروپانەی کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن، جگە لە قوربانیی مرۆیی و ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی، بووەتە هۆی لەناوچوونی بەرفراوانی بنەماکانی ژێرخانی ناوچە کوردنشینەکان لە باکووری سووریا. ئەوان ئەم ڕێوشوێنانەیان بە دژایەتییەکی ڕوون لەگەڵ بنەمای ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان زانیوە.

 

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە سیستمێکی سیاسی نوێ لە سووریا دادەمەزرێت، هیچ حکومەتێک مافی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی دەستوەردان بکات لە دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی وڵاتێکی دیکە. هەروەها هەموو حکومەتەکان پێویستە ڕێز لە مافی مرۆڤ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە وڵاتانی دیکە، کە یەکێکە لە ڕێسا ناچارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، بگرن. لەم پێوەندییەدا، هەموو حکومەتە ئەندامەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بە پشتبەستن بە ماددەی ٤١ی پلانی بەرپرسیارێتی حکومەتی نێودەوڵەتی، پشتیوانی کورد و نەتەوە و ئایینەکانی دیکە بکەن لە سووریا، لە بەرامبەر دەستوەردانی دەرەکی و پێشێلکردنی مافەکانیان.

 

ئەم پارێزەرانە هەروەها ئاماژەیان بە بەئامانجکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو هێزانە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شەڕی دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەدا هەبووە.

 

خاڵە سەرەکییەکانی ئەم ناڕەزایەتییە بەم شێوەیەن:

١- پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی: هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی، وێرانکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژێرخانەکان، ئەمەش پێشێلکردنی مادەی ٣ی پەیماننامەکانی جنێڤە.

٢- قەیرانی مرۆیی و ئاوارەبوون: ئەم هێرشانە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی و هەڕەشەی جددی لەسەر ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی دروستکردووە.

٣- پاڵپشتیی تورکیا بۆ چەتەکان: پشتیوانی دارایی و چەکی تورکیا بۆ ئەو چەتەیانەی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە پێویستە لێکۆڵینەوەی بکرێت و بەشێوەیەکی یاسایی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

 

داواکارییەکانی خراونەتەڕوو، بریتین لە:

- ناردنی شاندێکی نێودەوڵەتی: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە شاندێکی سەربەخۆ بنێرێت بۆ بەڵگەکردنی ئەو تاوانانەی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ئەنجامدراون.

 

- شەرمەزارکردنی تورکیا: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکات بەهۆی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

 

- پشتیوانیکردن لە مافەکانی کوردانی سووریا: پێویستی پشتیوانیکردن لە کوردانی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە وەک هێزی سەرەکی لە شەڕی دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

 

- لێپێچینەوە و دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ: لێپێچینەوەی یاسایی و دادگاییکردنی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و سزادانی تاوانباران لە دادگا نێودەوڵەتییەکان.

 

ئەم پارێزەرانە هیوایان دەربڕیوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کاردانەوەی خێرا و کردەیی بەرامبەر بەم هۆشدارییە ،هەنگاوی کاریگەر بنێت بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە مرۆیی و یاساییە.

 

واژۆکاران:

 

١- پەریسا خادمی

٢- سەنجەر فەخری

٣- سارا دی بەمەهر

٤- ئازاد ئیشراقی

٥- ئیقبال مەهدیزادە

٦- فواد متەوسێل

٧- موسلێح قوربانی

٨- نەجمەدین جەهانی

٩- عەبدوڵڵا جەهانبین

١٠- ڕەزا مودیران

١١- صدیقە حۆجەت پەناه

١٢- فەرزانە ڕەحمی

١٣- فەرمەن جەعفەری

١٤- هومەن جەعفەری

١٥- بێهروز ئەمیری

١٦- کامێل خەلیلی

١٧- سروە سەلیمی

١٨- محەمەد جەواد زارعی

١٩- فەرهاد مەجید عەبادی

٢٠- ناسر دادخاه

٢١- ئومێد دارابی

٢٢- بێهنام دەستگیر

٢٣- عەزیز ئیبراهیمی

٢٤- یەعقوب کەدخۆدایی

٢٥- پەروانە میان دەربەندی

٢٦- کیۆماەرس قوربانیا

٢٧- عەبدولساحێب ئەسکەندەری

٢٨- ئەمیر ئەحمەدی

٢٩- کاوە ئەسەدی

٣٠- تەیمور نەدیمی

٣١- سیران نەدیمی

٣٢- پڕشنگ خاتیری

٣٣- ناسح ڕەزەوی

٣٤- حەیدەر مەنسوری

٣٥- ئەسرا مورادی

٣٦- تارا ئاقابەیگی

٣٧- چیا ڕەحیمی

٣٨- ڕیزان فەریدی

٣٩- سەرشین قەدری

٤٠- هدیە مورادی

٤١- لەیلا مەنسوری

٤٢- گزیزە عەلایی ئەردەڵان

٤٣- فەرزاد بەنی بەشر

٤٤- لوقمان مورادی

٤٥- ئیبراهیم ڕۆستەمی

٤٦- کاوە ڕەحمانی

٤٧- سەید جەمال حسامی

٤٨- کامبیز ئەحمەدی

٤٩- فاروق مورادی

٥٠- ئەمیر زیادینی

٥١- ئازار ئارەمی

٥٢- سروە زەندی

٥٣- تۆفیق غولامی

٥٤- خوسرۆ محەمەد وەیسی

٥٥- غوڵامڕەزا ڕەزایی

٥٦- یەحیا پاشابادی

٥٧- ئازادە ئەحمەدی

٥٨- ئازاد ئەڵڵا وەیسی

٥٩- ئەسرین سەجادی نەسەب

٦٠- ڕەئوف ئەدمەن

٦١- بێهروز نەعڵبەندی

٦٢- مستەفا حەنیفی

٦٣- ئەحمەد عەجەبی

٦٤- بێهرووز شێخی

٦٥- وریا محەمەدی

٦٦- ماهی ڕەحمانی

٦٧- سیران نیک پەی

٦٨- سروە ساعد پەناه

٦٩- دۆنیا ڕەزایی

٧٠- خوسرۆ فەرۆخی

٧١- حەسەن محەمەدی

٧٢- کامەران کەریمی

٧٣- یەدوڵڵا ئەحمەدیاری

٧٤- سەباح کازمی

٧٥- ڕێبوار تەوفیقی

٧٦- ژیلا زەندکەریمی

٧٧- ئومێد محەمەدی نژاد

٧٨- زەمانە موحەبەتی

٧٩- جەمشید نەحوی

٨٠- سەمیرا حسێن پەناهی

٨١- نەسیم جەلالیزادە

٨٢- بەهار کامانگەر

٨٣- ئومێد تاری مورادی

٨٤- عرفان عارفی

٨٥- حامەد محەمەدی

٨٦- حسێن عەلی شەهسەوەند

٨٧- فەردین ئادابی

٨٨- جەمیل ئەکبەری

٨٩- حامەد سۆهرابی

٩٠- وەلی ئەڵە لاوە

٩١- کازم مەفاخری باشماق

٩٢- عەبدولباست پوورزادی

٩٣- مستەفا ئەحمەدیان

٩٤- فرشتە پەناهی

٩٥- ڕۆهام سەفەری

٩٦- مەنسور کۆلانی

٩٧- شەبنەم مەروەتی

٩٨- محەممەد ڕەسوڵ خەزاعی

٩٩- ئارەش ئەمیری

١٠٠- هدایەت خانیزادە

١٠١- حامد بەهرام ئابادی

١٠٢- ئەکرەم محەمەدی

١٠٣- پاکزاد مەحمودی

١٠٤- عەبدولڕەزا ڕەزایی

١٠٥- محەمەد مێهدی ڕەزایی

١٠٦- مەسعوود زەنگنە

١٠٧- مریەم خوسرەوی موقەدەم

١٠٨- فەرزاد کاکایی

١٠٩- شاپور نیک ئەندام

١١٠- نێرگس موحبی

١١١- حامەد ئاریس

١١٢- مەهلا محەمەدی

١١٣- مۆنا عەبدی

١١٤- زەینەب کارانیانی

١١٥- حوسێن مورادقۆلی

١١٦- نگار زەنگەنە

١١٧- شاهین محەمەدی

١١٨- مێهدی خەزایی

١١٩- مێهدی ئەلماسی

١٢٠- محەممەدڕەزا وەکیل

١٢١- سروە مورادی

١٢٢- یەزدان گۆڵ محەمەدی

١٢٣- موعین ئەسەدی

١٢٤- حامەد بادفەر

١٢٥- جەلال ئیسماعیلی

١٢٦- بێهروز ڕۆستەمی

١٢٧- سەعید کتابی

١٢٨- حامەد ئاقایی

١٢٩- محەمەد ڕەجەبی

١٣٠- یوسف مورادی

١٣١- سیروس ئختیاری

١٣٢- عەلی مەردانی

١٣٣- مریەم نووری

١٣٤- حەمدی عەلیخانی

١٣٥- سەمیرا کازمی

١٣٦- نەجمە شەهابادی

١٣٧- سەید هادی ڕەحمانزادە

١٣٨- سۆهەلا دەرڤیشی

١٣٩- بەهارە مەلێکی

١٤٠- حەمیدرەزا پیروزی نەژاد

١٤١- عەلی سەیادیان

١٤٢- سۆهراب قەزوینی کۆنێشتی

١٤٣- مەجید عەلیخانی

١٤٤- ناهید حوسێنی

١٤٥- عەلی محەمەد ڕەجەبی

١٤٦- زەهرا موسەوی

١٤٧- زەهرا محەمەدی

١٤٨- مەیسەمفەلاحی

١٤٩- ئەفشین نوحی

١٥٠- حەسەن ئازەر کیان

١٥١- یاسر یەزدانپوور

١٥٢- حوسنا ڕۆستەمی

١٥٣- ڕوزبە فەخری

١٥٤- سەعید کرەمی

١٥٥- یەزدان جەعفەری

١٥٦- ئەیوب بابایی

١٥٧- سەبا شەهبازی

١٥٨- فەرهاد ئەحمەدیان

١٥٩- ستار فەتاحی

١٦٠- ڕۆح ئەڵا ئارام دوست

١٦١- عوسمان مەزین

١٦٢- مەسعوود شەمسنەژاد

١٦٣- بێهنام دەستگیر

١٦٤- عەزیز ئیبراهیمی

١٦٥- محەمەد جەعفەر ساعد

١٦٦- عەلی ئەکبەر محەمەدی

١٦٧- محەمەد ڕەحمانی

١٦٨- فەرهاد مەفاخری

١٦٩- حەمید موحبی

١٧٠- مەیسەم حەسەنی

١٧١- ڕەسوڵ پەروین

١٧٢- کەیوان عەزیزی

١٧٣- حشمەت ڕەحمانی

١٧٤- ناهید جەعفەری

١٧٥- محەمەد دۆڵاتخاه

١٧٦- کەیوان فەخری

١٧٧- هوشانگ هەمێدانی

١٧٨- نگار گیتوی

١٧٩- سۆهراب ڕۆستەمی

١٨٠- ئەسەدوڵڵا ئەسەدی

١٨١- ڕەزا مودیریان

١٨٢- هانا زکری

١٨٣- پەرەستوو تەوفیقی

١٨٤- عمران فەروخ ئابادی

١٨٥- فەرهاد ئەسڵانی

١٨٦- عەبدولەتیف وەلەدبەیگی

١٨٧- موختار حەیدەریان