بریندارێکی جەنگ لە بەنداوی تشرینەوە: وەرە بەشداری بەرخۆدان بکە

ڕووناهی دێرک، بریندارێکی جەنگە و لە بەنداوی تشرینەوە پەیامێکی نارد و وتی: وەک چۆن لە شەڕی داعشدا بەشێک لە جەستەی خۆمان بەخشی، ئەمڕۆش ئامادەین بەرگری لە شۆڕش بکەین.

سۆرگول شێخۆ

 

تشرین- بەرخۆدانی بەنداوی تشرین پێی ناوە ٢٣مین ڕۆژی خۆیەوە و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ بریندارانی جەنگدا ئاو و کارەبای خۆیان دەپارێزن. بەرخۆدانی خەڵکی جزیرە کە لە شارەکانی زرگان، تل تەمر، عامودێ، تل بەراک و حەسەکەوە هاتوونەتە سەر بەنداوی تشرین، لە ڕۆژی سێیەمدایە.

 

فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی دژی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیاندا بڵاوکردەوە.

 

دەستبەرداری بەشێکی جەستەیی بوو لە دژی داعش و ئێستا لە بەنداوی تشرینە

ڕووناهی دێرک باسی لە چۆنیەتی شەڕی داعش و ئەنجامدانی شۆڕشی ژنان کرد و وتی: ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەوە و بەشێک لە جەستەمان بەخشی، ئێمە هێشتا لێرەین، ئەوان لە بەرەیەکدان و پشتگیری لەو هێزانە دەکەن کە بە شێوەیەکی دڕندانە ژن و منداڵ و دایک دەکوژن و مرۆڤایەتی ناناسن، سەرەڕای برینداربوون و بەخشینی بەشێک لە جەستەمان، ئامادەین هەموو ژیانمان بۆ ئەم شۆڕشە تەرخان بکەین کە پێشەنگایەتییەکەی ژنان دەیکەن.

 

"کۆمەڵکوژییەکان ڕابگرن"

ڕووناهی دێرک ڕایگەیاند کە دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەم کۆمەڵکوژیانە ڕابگرن و وتی: واز لەم کۆمەڵکوژیانە بهێنن، خەڵک، ژن و پیاو، لەسەر بەنداوی تشرین کۆمەڵکوژ دەکرێن. ئێستا کوشتنەکە ڕابگرن و چارەسەرێک بدۆزنەوە.

 

ڕووناهی دێرک سەرنجی بۆ ڕۆڵی هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە خەڵک بە تایبەتی ژنان لە پێناو ڕۆڵی خۆیاندا وەستاون و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ گەل بە سەرۆکایەتی ژنان، بۆ ئەو ڕۆڵە وەستاوە کە هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێ لە پاراستنی بەنداوی تشریندا بیگێڕن، بەم شێوەیە ڕۆڵەکان پێچەوانە بوونەتەوە. بۆیە داوا لە گەنجان دەکەم بەشداری بەرخۆدان بکەن بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین. با کورد و عەرەب و سریانی و ئاشووری، هەرکەسێک ویژدانیان هەیە بێن بەرگری لە شۆڕشەکەیان بکەن.