هەورامی وەک زمانێکی نوێ لە پەرتوکخانەی میللیی ئەڵمانیا تۆمار دەکرێت
شێوەزاری هەورامی، بەمزووانە وەک زمانێکی نوێ لە پەرتوکخانەی میللیی ئەڵمانیا تۆمار دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
ھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە زمانی کوردییە، خەڵکی دەڤەری هەورامان قسەی پێ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکوک و هەڵەبجەو موسڵ ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین (شەبەک)ی ناوچەی موسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.
بە هەوڵی چالاکوانان و نووسەرانی کورد، پەرتوکخانەی میللی ئەڵمانیا بڕیاریدا شێوەزاری هەورامی لە لیستی زمانەکانی زیادبکات.
بە وتەی ئەو چالاکوان و نووسەرە کوردانەی کە لەم کارەدا ڕۆڵیان هەبووە، ئەم هەنگاوەی پەرتوکخانەی میللیی ئەڵمانیا بایەخێکی تایبەت بە شێوەزاری هەورامی نیشان دەدات و بەرهەم و سەرچاوەکانی ئەم شێوەزارە کوردییە بەم زووانە دەخرێنە ناو لیستە فەرمییەکانی کتێبخانەکەوە.