هۆشداری لە داڕمانی تەندروستی غەززە دەدرێت کە کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەیە

لەناو ئەو ئازارە مرۆییانەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە غەززە خراپتر دەبن، بەرپرسێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕمانی تەواوەتی سیستەمی تەندروستی لە غەززە ئاشکرا دەکات و هۆشداری دەدات لە کارەساتێکی مرۆیی کە کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی دوو ساڵەی غەززە لە هەموو وردەکارییەکدا کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان داناوە، هەر لە لەدەستدانی شوێنی مانەوە و پارێزراوییەوە تا دەگاتە نەبوونی چاودێری تەندروستی و خۆراک و ئاوی پاک، ژنانی دووگیان ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە بەهۆی داڕمانی نزیکەی تەواوی سیستەمی تەندروستی.

 

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNFPA" بۆ تەندروستی سێکسی و زاوزێ، ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، شۆکبوونی خۆی لە قەبارەی ئەو وێرانکارییەی کە لە غەززە بینیویەتی دەربڕی و دیمەنەکەی بە "وەک شوێنی فیلمێکە کە بۆ فیلمی دیستۆپی دانراوە" پێناسە کرد، کە ئەوەی بینیویەتی خەیاڵی نییە، بەڵکو ڕاستیەکی پڕ لە ئازارە.

سەبارەت بە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەدا، کە زۆرێک لە ژنان هەموو شتێکیان لەدەستداوە و تەنانەت ناتوانن سەرەتاییترین کەرەستەی پاکوخاوێنی لە کاتی سوڕی مانگانەدا بەدەستبهێنن، لە هەر چوار کەس لە کەرتەکە یەکێکیان بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنێت، لەنێویاندا نزیکەی ١١ هەزار و ٥٠٠ ژنی دووگیان، هەروەها برسێتی بە تایبەتی کارەساتبارە بۆ هەردوو دایکان و منداڵە تازەلەدایکبووەکان، بە لەبەرچاوگرتنی داڕمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کەمی خۆراک و ئاو.

 

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNFPA" ڕایگەیاندووە، کە نزیکەی ٧٠%ی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە کەرتی غەززە پێشوەختەن یان کێشیان کەم بووە، هەروەها لە هەر سێ دووگیانیەک یەکێکیان وەک مەترسییەکی زۆر پۆلێن دەکرێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە سیستەمی تەندروستی لە کەرتدا نزیکەی لە داڕمانی تەواودایە، بەجۆرێک کە ٩٤%ی نەخۆشخانەکان زیانیان بەرکەوتووە یان لەناوچوون، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی دایکان بەهۆی کەمی دەرمانی ڕزگارکەری ژیان، وتی: زۆرێک لە منداڵە تازە لەدایکبووەکان بەهۆی کەمی سووتەمەنی و ئامێرەکانەوە لەناو تاکە ئینکوباتۆرەکاندا چەقیون، ئەمە دیمەنێک کە ڕەنگدانەوەی قەبارەی خراپتربوونی قەیرانی تەندروستییە.

 

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNFPA" دووپاتیکردەوە، کە بارودۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، بەهۆی دەستنەگەیشتنی ژنان بۆ نەخۆشخانەکان و نەبوونی ئامێر و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، منداڵبوونی سروشتی چیتر دڵنیای نییە، لە ئەنجامدا، بەشێک لە ژنان لەناو داروپەردوو و لە ڕێگاکەدا منداڵیان دەبێت، تەنانەت شوێنی تایبەتیش لەناو چادرەکدا نییە.

 

سەرەڕای هاتنە ناوەوەی ئەم دواییەی بڕێک یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە، ئاماژەی بەوەدا، کە بڕە یارمەتییەکان هێشتا بەتەواوی بەس نییە، هەروەها هاوکایی زیاتر لە پەڕینەوەکان ئامادەیە، لەوانە ئینکوباتۆر و چاودێری دڵ و پێداویستی پاک و خاوێنی.

داوای کرد هەموو دەروازەکان بکرێنەوە لەگەڵ دابینکردنی ڕێگەی مرۆیی پارێزراو، هەروەها تیشکی خستە سەر ئازارەکانی ٧٠٠ هەزار ژن و ژنانی گەنج لە غەززە، کە سوڕی مانگانە بووەتە "کابوسێکی مانگانە" بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی و نەبوونی ئاوی پاک و پادەکانی تەندروستی.

 

سەبارەت بە کەناری ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەدا، کە ژیانی لەوێ "بە بەربەست و خاڵی پشکنین دەورە دراوە"، ڕێگری لە چوونە ژوورەوە بۆ قوتابخانە و بازاڕ و ناوەندە تەندروستییەکان دەکرێت، وە ژنانی دووگیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە بازگەکان ڕاگیراون و ڕێگرییان لێدەکرێت بەردەوام بن لە گەشتەکانیان، کە ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و کۆرپەکانیان دروستدەکات، جیهان چیتر ناتوانێت چاوی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دابخات، ئاشتی ڕاستەقینە دەبێت مسۆگەری پارێزراوی و پشتیوانی و شکۆمەندی هەموو ژن و ژنێکی گەنج بێت.