ئامانجی یەکەم لە یەکێتی ڕۆشنبیران دەرخستنی کولتوور و ڕاستییە شاردراوەکانە

یەکێتی ڕۆشنبیران هەوڵدەدات ئەو کولتوور و ڕاستیانە نیشان بدات کە بەدرێژایی مێژوو شاردراونەتەوە، هەروەها بۆ هاندان و پشتگیریکردنی ڕۆشنبیرانە.

ڕوبارین بەکر

 

شەهبا-کۆمەڵگەکان بە کولتوور و ڕەوشت بنیاد نراوە، کولتوور یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی کۆمەڵگاەو ڕۆشنبیران ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە پەروەردەکردنی خەڵک و بەهرەکانی هەموو گروپە تەمەنەکان و پەرەپێدانی شارەزاییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا، جگە لە فێرکردنی زمانی دایکیان بە منداڵان و هاندانیان بۆ ئەوەی حەزیان لە خوێندنەوە و نووسین بێت.

 

کولتوور ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پەرەسەندنی کۆمەڵگە و پاراستنی مێژووی مرۆڤایەتی، ڕۆڵێکی بەهێزی هەیە لە بنیادنان و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا و یەکێکە لەو بنەمایانەی کە یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ یەکتر بەپێی بنەمایەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە.

 

شۆڕشی ١٩ی تەمووز زیندووکردنەوەی نووسین بوو

سەبارەت بە گرنگی ئەو پێشکەوتنەی کە لەلایەن یەکێتی ڕۆشنبیرانەوە بۆ ئاوارەکان و پارێزگای شەهبا بەڕێوە دەبرێت، حەسنا حەسەن، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی عەفرین- شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی یەکێتی ڕۆشنبیران نیشاندانی ئەو کولتوور و ڕاستییانەیە کە لەلایەن سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانەوە شاردراونەتەوە، لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی لە شەهبا، هەوڵمان دا بگەینە هەموو ڕۆشنبیران و ئەوانەی کە بەهرەی نووسینی هۆنراوە و ڕۆمانیان هەیە، ئەمەش لە ماوەیەکی کورتدا بەدەستهێندرا.

 

وتیشی: لە ڕێگەی گەڕانەکانمان لەنێو خەڵکدا، بەهرەی زۆرمان بینی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاوارەبوون و ئازاری ئاوارەکانەوە هەیە، لە کارەکانماندا گرنگییەکی گەورە دەدەین بە بەدەستهێنانی ئەو بەهرەیە و پشتیوانی لە نووسەران دەکەین بە نووسینیان بۆ ئەوەی لە مێژوودا بمێننەوە.

 

ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان بەشدارییان کرد و هەوڵیان دا مێژووی مرۆڤایەتی بشارنەوە، بەڵام شۆڕشی ١٩ی تەمووز جارێکی دیکە پشتگیری کرد بۆ نووسین و لەو بارەیەوە وتی: سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران مێژووی مرۆڤایەتییان شاردەوە بە مەبەستی لەناوبردنی مێژوو و شوێنی ئێمە لە کۆمەڵگەدا، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش خەڵکی ناوچەکە کاریان کرد بۆ زیندووکردنەوەی ئەم مێژووە بە چەندین زمان و لە ڕێگەی هاوکاری هەموو پێکهاتەکانەوە، چونکە ڕۆشنبیران بە زمانی خۆیان نوێنەرایەتی کۆڵەکەکانی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن.

 

"سەردانی قوتابخانەکان دەکەین و بەهرەیەکی زۆر دەبینین"

حەسنا حەسەن وتیشی: بە شێوەیەکی دیموکراسی، ئەندامانی یەکێتی ڕۆشنبیران خۆیان ڕێکدەخەن بە پەروەردەکردنی خەڵک بەتایبەتی منداڵان و هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لەگەڵ قوتابخانەکاندا، بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە هەموو منداڵێک کە پێویستی بە هۆشیاری و کولتوور هەیە، لە کاتی سەردانەکانمان بۆ قوتابخانەکان، بەهرەیەکی زۆر دەبینین، چونکە منداڵان مێشکێکی ڕووناکیان هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین بگەینە کۆمەڵگەیەکی هۆشیاری و کولتووری، جگە لەوەش لەم ماوەیەدا بەشداری دەکەین لە دامەزراندنی لیژنەکان لەناو یەکێتیدا بۆ گەیشتن بە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە.

 

"یەکێک لە کارەکانمان ئەوەیە ژمارەی ژنان لە یەکێتییەکەدا زیاد بکەین"

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە پەرەسەندنی کۆمەڵگە و کولتوورەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بنیادنان و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا، بۆیە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی کارەکانمان ئەوەیە کە ژمارەی ژنان لەناو یەکێتیدا زیاد بکەین و بەشداری لە بواری ڕۆشنبیریدا بکەین، کۆمەڵگەیەک کە کولتوور و ڕۆشنبیری نییە، کۆمەڵگەیەکی ناتەواوە.

 

لە کۆتاییدا ڕوونیکردەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کار دەکەن بۆ چڕکردنەوەی کارەکانیان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک و ڕوونکردنەوەی مێژووی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی و تیشک خستنە سەر ڕۆڵ و گرنگی یەکێتی ڕۆشنبیران.