گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی شانزەیەمی خۆی بڵاودەکاتەوە
گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی شانزەیەمی کە بریتییە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی هزری و کولتووری و پەروەردەیی تازە کە باس لە پرسە هاوچەرخەکانی نیگەرانکەری ژنان بلاوکردەوەو ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگەیە لە گرنگی ڕۆڵی ژنان.
قامیشلۆ
کاتێک دیدگای ژن لەگەڵ نیشتمانپەروەریدا یەکتر دەبڕێت، واتای گەڕاندنەوەی شوناس و بونیادنانی ئازادی لە پڕۆژەیەکی گشتگیری مرۆڤایەتیدا بەرجەستە دەبێت، کە لەسەر بەشداری چالاکانەی ژنان لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووریدا دامەزراون، ژنان توخمێکی پەراوێزخراو نین لە ڕێڕەوی گەلدا، بەڵکو هاوبەشی دانەبڕاون لە داڕشتنی هۆشیاری بەکۆمەڵ، پارێزەری یادەوەری، بەشداربووی چالاکن لە بەرهەمهێنانی بەها و زانین و بزوێنەری بنەڕەتی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەردەوام.
ژمارەی شانزەهەمی گۆڤاری "آفاق المرأة" پەنجەرەیەکی فراوان بۆ ڕوانگەیەکی ژنان بۆ چەمکەکانی نیشتمان و نیشتمانپەروەری دەکاتەوە، کە ڕۆڵی جیاوازی ژنان بە درێژایی مێژوو و لە ئێستادا پیشان دەدات، لە پاراستنی شوناسەوە تا بەشداری چالاکانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتووریدا، ئەم پرسە دووپاتی دەکاتەوە، کە داهاتووی هەر نەتەوەیەک پەیوەستە بە هاوبەشی ژنان لە بڕیاردان و نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە تەنها کاتێک بەدی دێت کە ژن دەنگێکی کاریگەر و ئامادەیی بەرجەستەی هەبێت لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەدا.
ژمارەی شانزەهەمی گۆڤاری "آفاق المرأة" لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە خێراکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا دێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر کۆمەڵگەیەک ڕەچاوی شیاوی ژنان نەدات، ناتوانێت سەقامگیری و پێشکەوتن بەدەستبهێنێت، ژنان تەنها بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی نین، بەڵکو هاوبەشی بناغەین لە بونیادنانی کۆمەڵگەکان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان.
هەروەها ئەم ژمارە شوێنێک بۆ سەرلەنوێ بەدواداچوونەوە بۆ چەمکەکانی نیشتمان و نیشتمانپەروەری لە ڕوانگەی ژنانەوە دەرەخسێنێت، باس لە پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ناسنامەی کەسیی ژن و سەربەخۆیی نەتەوەیی دەکات، هەروەها دەرگا بەڕووی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەدا دەکاتەوە لەسەر ئەو ڕۆڵەی کە ژنان لە پاراستنی شوناسی نەتەوەیی بە درێژایی مێژوو و شۆڕشە جیاوازەکانی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی بینیویانە، هەروەها ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ژنان لە پێشخستنی چەمکەکانی ئازادی و هاوڵاتیبووندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، خەباتی نەتەوەیی بە داواکاری دادپەروەری کۆمەڵایەتییەوە دەبەستێتەوە.
جگە لەوەش ئەم ژمارەیە بابەتگەلێکی بەرفراوان لەخۆدەگرێت سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی، پەیوەندییان بە دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کاریگەریی گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ژیان و پێگەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا، هەروەها باس لە پرسەکانی کولتوور و زمان و یادەوەری مێژوویی دەکات، ئاشکرای دەکات کە چۆن ژنان پردێک لە نێوان ڕابردوو و ئێستا، لە نێوان ناسنامەی تاک و دەستەکۆمەڵایەتیدا پێکدەهێنن، بەشداری دەکەن لە داڕشتنی داهاتوویەکی بەردەوام کە لەسەر بەهاکانی یەکسانی و شکۆمەندی مرۆڤ بونیاد نراوە.
هەروەها ئەم بابەتە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی داننان بە ڕۆڵی ژنان وەک هاوبەشی تەواو لە بڕیارداندا بەدەست دێت و ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسی و نەتەوەیی بە شێوەیەکی دانەبڕاو پەیوەستە بە بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، گۆڤاری "آفاق المرأة" لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە بەردەوامە لە پێشخستنی وتارێکی ڕەخنەیی ژنان کە بیرکردنەوە و کولتوور و سیاسەت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ژن کەسایەتییەکی پەراوێزیی نییە لە مێژوودا، بەڵکو دڵە لێدەرەکەیە و بونیادنەری نەتەوەیەکی ئازاد و سەقامگیر لە داننان بە بەشدارییەکانیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەست پێدەکات.