گەلی کامپی مەخموور: کەس ناتوانێت ئیرادەمان بگرێت
گەلی کامپی مەخموور ئیدانەی گرتنی شاندی مەخمووریان لە لایەن عێراقەوە کرد و وتیان: کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بگرێت، دانیشتووانی کامپەکە دەستیان بە خۆپیشاندانی دانیشتن کردووە تا ئەو کاتەی شاندەکە ئازاد دەکرێت.

مەخموور
لە ١٠ی نیسانەوە حکومەتی عێراق گەمارۆی سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"ی سەپاندووە. دوێنێ شاندێکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی گەمارۆی سەر کامپەکە چوونە بەغدا، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی شاندەکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیر دەکرێن. هەروەها گەلیمەخموور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان دژی ئەمە ئەنجامدا.
دوای ڕێپێوانەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوەو گەلی کامپەکە بەرخۆدانیان لەدژی ئەم ڕێوشوێنە گەمارۆ و دەستگیرکردنی شاندی ئەنجومەنی گەل داناوەو بە دروشم هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.
هەروەها ژنانی کامپەکە قسەیان سەبارەت بە فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپەکەقسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"هەڵوێستی حکومەتی عێراق لە دژی ئێمە نامرۆڤانەیە"
فادیلە یڵماز، لە سەرەتای قسەکانیدا، سڵاوی لە خەباتی گەل کرد و وتی: هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە ئێمە نامرۆڤانەیە، ئێمە کۆچبەرین و بەهۆی زوڵم و ستەمەوە ئاوارە بووین، تەنانەت دوای ئەوەی هاتووین بۆ ئێرە، حکومەتی عێراق هیچ ئاسوودەیییەکی پێنەداوین، ئەوان هەموو ڕۆژێک گەمارۆمان بەسەردا دەسەپێنن و دەمانگرن، چونکە ناسنامەمان نییە.
"ئەنجومەنەکەمان ئیرادەی ئێمەیە"
فادیلە یڵماز ڕایگەیاند ئەنجومەنەکە ئیرادەی ئەوانە و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی:شاندی پەرلەمانمان بۆ کۆبوونەوەیەک چووە بەغدا و لە کاتی گەڕانەوەیاندا دەستگیرکران، ئەوانەی دەستگیرکران بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون. دەبێت حکومەتی عێراق دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە بێت و گەمارۆی سەرمان هەڵبگرێت.
"ئەم هەڵوێستانەی حکومەتی عێراق قبوڵ ناکرێت"
لە سەرەتای قسەکانیدا، شیرین سپێرتی باسی لە کارەکانی حکومەتی عێراق کرد و وتی: ئەم هەڵوێستانەی حکومەتی عێراق قبوڵکراو نین، دەڵێن ناسنامەتان بۆ دروست دەکەین، بەڵام گەلەکەمانیش دەستگیردەکەن و ڕێگە نادەن نەخۆشەکانمان بچنە نەخۆشخانە.
"شاندی ئەنجومەنەکەمان بە ئیرادەی خۆمان هەڵبژێردرا"
شیرین سپێرتی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە حکومەت گەمارۆی سەر کەمپەکەمان هەڵبگرێت و وتی: شاندە دەستگیرکراوەکە بە ئیرادەی ئێمە هەڵبژێردراون و کاتێک دەچن بۆ کۆبوونەوە دەستگیر دەکرێن، داواکاریی ئێمە ئەوەیە کە شاندەکەمان ئازاد بکرێت، گەلەکەمان بچێتە بەغدا بۆ کارکردن، ناسنامەکانمان پێ بدرێت و ئەم گەمارۆیە لەسەر ئێمە بە گشتی هەڵبگیرێت.
"تا لە ژیاندا بین دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین"
حەلیم ئیشلەک، لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەیبەوەکرد ٢٥ ساڵە حکومەتی عێراق فشارمان لەسەر دروست دەکات و وتی: ئێمە ئەمڕۆ بۆ مافەکانمان ڕێپێوان دەکەین، حکومەت خۆی کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و دواتر شاندەکەمان دەستگیر دەکات، ئەمە خیانەت و متمانەمان پێیان نەماوە، حکومەتی عێراق ناتوانێت هیچ کارێک بکات بەبێ دەوڵەتی تورکیا و هەموو کارێک دەکات کە ئەوان دەیانەوێت، ئێمە ٣٠ ساڵە ئاوارە بووین، تا لە ژیاندا بین دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین و پەشیمانی قبوڵ ناکەین.
"بریندارەکانمان نابرێنە نەخۆشخانە، ئەمە دژی مرۆڤایەتییە"
حەلیم ئیشلەک وتیشی: تا شاندەکەمان ئازاد نەکرێت و گەمارۆی سەرمان هەڵنەگیرێت، کارەکەمان ڕاناگرین، تا شاندەکەمان ئازاد نەکرێت و گەمارۆی سەرمان هەڵنەگیرێت، کارەکەمان ڕاناگرین، منداڵەکانمان بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەوان گوتیان لەبەر ئەوەی ناسنامەکەتان نوێ نەکراوەتەوە، ناتوانین چارەسەری نەخۆشەکانمان بکەین، هیچ مرۆڤایەتییەکیان تێدا نییە.