چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی سیل دەگیرێتە بەر

چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی سیل تاقیدەکرێتەوەوو پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە خێراتر دەکات و ٩٠٪ تووشبووەکە چاکدەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشیی سیل بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی هێرش دەکەنە سەر سییەکان و لەڕێگەی هەواوە لە کەسانی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە، بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا "CDC"، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دوو لەسەر سێی تووشبووانی نوێ لە ٨ وڵاتدا دەستنیشانکراون کە بریتین لە 'هیندستان، ئەندەنوسیا، چین، فلیپین، پاکستان، نەیجیریا، بەنگلادیش و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، هیندستان زۆرترین ژمارەی تووشبووانی لە جیهاندا هەیە.

 

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، وڵاتانی ئاسیا زۆرترین ڕێژەی تووشبووی سیلیان تێدا تۆماردەکرێت، بەجۆرێک زیاتر لە ۱۰ ملیۆن تووشبووی نوێی نەخۆشیی سیل لە سەرانسەری جیهاندا لە ساڵی ۲۰۲۲دا تۆمارکردووە، هەروەها زیاتر لە نیوەی گیانلەدەستدانیش لەو وڵاتانە بووە کە دەکاتە ملیۆنێک و ۳۰۰ هەزار تووشبوو.

 

وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دەستیان کردووە بە وەرگرتنی دەرمانێکی خێرا و کاریگەرتر بۆ نەخۆشیی سیل کە پێشگیری لە دروستبوونی بەهێزبوونی بەکتریاکان دەکات.

 

کۆمپانیای ئڵیانچەـی ئەفریقی ئەم چارەسەرە نوێیەی پەرەپێداوە کە دژەزیندەییەکانی بەداقویلینە و پرەتۆمانید و لینەزۆلید تێکەڵدەکات و لە ٦۰ وڵاتدا پەسندکراوە، چارەسەرێکی نوێ و سووکتر کە کاریگەریی لاوەکیی کەمتری هەبێت لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە، بەتایبەتی لە فلیپین، ڤێتنام و ئەندەنووسیا.

 

بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمپانیاکە، چارەسەرە تێکەڵەکە خواردنی سێ بۆ حەوت دەنکۆڵەیە بۆماوەی ٦ مانگ، لە توێژینەوەیەکیش بۆیان دەرکەوتووە کە کاریگەریی دەبێت و ٩٠٪ی تووشبووەکانیان چاکبوونەتەوە دوای ئەو ماوەیە.