لەگەڵ ماڵی خوێندنەوە لە حەلەب، کولتووری خوێندنەوە گەشە دەکات

ماڵی خوێندنەوە و پەرتوکخانەی شەهید نەگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی شێخ مەقسودەی حەلەب بوونەتە دەرفەتێک بۆ خوێنەران بۆ پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوە.

حەسنا محەمەد

 

حەلەب- ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی حەلەب لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ساڵیادی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیدمیای ژنۆلۆژی ماڵی خوێندنەوە و پەرتوکخانەیەکی بە ناوی ناگیهان ئەکارسەل، لە گەڕەکی شێخ مەسعود شەرقی، بە ئامانجی برەودان بە کولتووری خوێندنەوە لەناو گەنجانی کۆمەڵگەادا کردەوە، لەم پەرتوکخانەیەدا چەندین پەرتوکی مێژوویی و کولتووری و فەلسەفی بە زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی بەردەستن. ماڵی خوێندنەوە بووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ خوێنەران بۆ خوێندنەوە. ئەندامانی پەرتوکخانە و خوێنەران قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"شوێنێکی باشە بۆ خوێندنەوە"

ئۆریڤان عەبدۆ، ئەندامی ماڵی خوێندنەوەی ناگیهان ئەکارسەل تیشکی خستە سەر ئامانجی خۆیان لە کردنەوەی ئەم پەرتوکخانەیەو وتی: وەک ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی ژپێشنیاری کردنەوەی شوێنێکمان کردووە بۆ خوێندکاران و ئەوانەی دەیانەوێت بخوێنن بۆ پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوە، لەبەر ئەوە ئەم ماڵەی خوێندنەوە کرایەوە ئەمە یەکەم پڕۆژەیە کە پەرتوکخانە بەم شێوەیە دەکرێتەوە، هەروەها یەکەم پەرتوکخانەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆی بارودۆخی ماڵەکان و خێزانەکانەوە، گونجاو نییە قوتابیان بە ئاسوودەیی بخوێننەوە، بەتایبەتی دوای بوومەلەرزەکە، خوێندکارەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوت، بۆیە دەمانەوێت شوێنێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و بەبێ کاریگەری بارودۆخی ئێستا و گەمارۆبەردەوام بن لە خوێندنەوە.

 

"پەرتوکی جۆراجۆر هەن"

ئۆریڤان عەبدۆ ئاماژەی بەوە کرد کە پەرتوکی جۆراوجۆر لە پەرتوکخانەکە و پرۆژەکانیان بۆ گەنجان بەردەستن و وتی: لە ماڵی خوێندنەوەدا، نەک تەنها خوێنەران دەخوێننەوە، بەڵکو پەرتوکی جیاواز لە کاتی خۆیاندا دەخوێننەوە و دەیانەوێت کولتووری دیکە بناسن، پەرتوکی زانستی، کولتووری، مێژوویی و فەلسەفیمان هەیە کە ڕێگە بە خەڵک دەدات کولتوورەکانی تر بناسن و هەروەها بە شێوەیەکی زانستی خۆیان قووڵ بکەنەوە، لە هەمان کاتدا، خوێندکاران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پەرتوکە جۆراوجۆرەکان بن. پلانمان هەیە بۆ پێکهێنانی گروپی خوێندکاران لە داهاتوویەکی نزیکدا و پێشکەشکردنی دۆکیومێنتاری کولتووری و مێژوویی، ئامانجمانە  خوێنەران لێرە لە دۆخێکی گونجاودا بن دوور لە دۆخی جەنگ و گەمارۆدان.

 

"ماڵی خوێندنەوە زۆر به سووده "

شەهەد خەلەف لە پێکهاتەی عەرەبەو لە ماڵی خوێندنەوە پەرتوک دەخوێنێتەوە ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەم شوێنە زۆر گونجاوە بۆ خوێندنەوەو وتی: دانیشتووی گەڕەکی شێخ مەقسودم، دەچم بۆ ماڵی خوێندنەوە و سوودێکی زۆر دەبینم. بەهۆی بارودۆخی خێزانەکانمان و ماڵەکانمانەوە، ئێمە دەڕۆین بۆ پەرتوکخانەی ناگیهان ئەکارسەل بۆ خوێندن، جگە لە وانەکانمان، پەرتوکی دیکە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی دەخوێنینەوە، هەوڵ دەدەین مێژوو و کولتووری خۆمان بزانین.