کەلە سەری ژنێکی تەمەن ٧٥ هەزار ساڵانی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە

کەلە سەری ئەو ژنەیدۆزراوەتەوە دەرکەوتووە ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە، (نێتفلێکس) بەڵگە فیلمێکی لەسەر ئامادەکردووه و بەم زوانە نمایش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم ژنە ٧٥ هەزار ساڵ پێش لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە، بە هاوکاری چەندین زانکۆی بەناوبانگ و پسپۆڕانی بوارەکە (نێتفلێکس) بەڵگە فیلمێکی لەسەر ئامادەکردووه و بەم زوانە نمایش دەکرێت.

 

زۆربەی میدیا جهانییەکان لە هیندستانەوە تا ئەمریکا بە گرنگیەوە باسیان کردووە و وەک هەواڵێکی گرنگ باس لەم دۆزینەوەی ئەشکەوتی شاندەر دەکەن لە کوردستان، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە بۆ ناوی کوردستان و مێژووەکەی کە بە لانکەی شارستانیەت دادەنرێت لە دونیادا.

 

بنەمای ئەم لێکۆڵینەوەیە و بەڵگە فیلمە لەسەر پاشماوەی ئێسک و کەلەسەرێکە کە ئێسکەکانی ئەوەندە نەرم بوون کاتێک هەڵکەندرا دەنگیێکی نەرمی لێوە دەهات.

 

پاشان هونەرمەندانی شارەزا لە بواری کۆن مۆدێلی سێ ڕەهەندییان دروست کرد، بۆ دۆزینەوەی شکڵ و شێوازی ئەو ژنە، نوێنەرایەتییەکە لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی نوێی ستۆدیۆی بی بی سی بۆ نێتفلێکس بە ناوی نهێنییەکانی نیاندەرتاڵەکان دەردەکەوێت، کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئێمە چی دەزانین دەربارەی ئەو مێژووانە کە نزیکەی ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچوون.

 

دکتۆر ئیما پۆمێرۆی، زانای ئەنترۆپۆلۆژیای کۆن لەسەر پڕۆژەکە لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: پێموایە ئەم لێکۆڵینەوانە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ پەیوەندیکردن بەوەوە کە ئەو ژنە کێیە.

 

هەروەها ئیڤانکا بە بی بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە، قورسە بۆ من بتوانم لێکۆڵینەوە لەو ژنە بکەم، ئەتوانم بڵێم ئەو کەلە سەرە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە کوردستان دۆزراوەتەوە، شوێنێکی ئایکۆنییە کە پاشماوەی لانیکەم ١٠ پیاو و ژن و منداڵی نیاندەرتاڵ لە ساڵانی ١٩٥٠دا تا ئێستا تیادا دۆزراوەتەوە،

 

لە ساڵی ٢٠١٥ گروپێکی بەریتانی لەلایەن دەسەڵاتی کوردستانەوە بانگهێشت کرابوون، توانیان لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر مێژووی ئەو کەلە سەرە، کە بەشەکانی دیکەشی لەگەڵدا بوو وەک قۆڵ شان و دەست، پڕۆفیسۆر گرایم بارکەر لە کامبریج کە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی هەڵکۆڵینە نوێیەکانی شانەدەر دەکات دەڵێت: کەلەسەرەکە وەک پیتزا تەخت بوو، بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتبوو کە لە بەشی سەرەوەی ئەشکەوتەکەوە کەوتبێتە خوارەوە.