داوای سزا بۆ لەیلا زانا دەکرێت

داوای سزادانی لەیلا زانا بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" کرا بەڵام دانیشتنەکەی دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی چوارەم لە دۆسیەی دادگای باڵای تاوانەکانی ژمارە ٢٧ لە ئەنقەرە لە دژی سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" تۆمارکرا.

 

لەیلا زانا بەشداری دانیشتن بوو لە دۆسیەیەکەی بەو هۆیەی ٤ وتار و ٣ بڵاوکراوەی دیجیتاڵی میدیا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥دا کردوویەتی.

 

هەرچەندە لە خولی پێشوودا دۆسیەی پڕوپاگەندە کرایەوە کە لەیلا زانە سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیە، بەڵام داواکاری گشتی ڕایگەیاند، مەرجەکانی چڕی و فرەچەشنی و بەردەوامی کە دادگای باڵا لە تاوانەکانی سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیدا داوایان لێدەکات، جێبەجێکراون.

 

هەروەها پارێزەری لەیلا زانا داوای وادەیەکی کرد بۆ ئەوەی لە دژی ئەم بۆچوونانە بووەستێتەوە، دادگاش داواکارییەکەی لەیلا زانا و پارێزەرەکەی قبوڵ کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢ی تەمموز دواخست.