مانگرتنی یەک مانگەی تەمەنا زەریاب و چالاکوانانی مافی ژنان کۆتایی هات

مانگرتنی یەک مانگەی تەمەنا زەریاب، چالاکی مافی ژنان و زیندانی پێشووی زیندانی تاڵیبان و چالاکوانانی دیکەی مافی ژنان لە ئەڵمانیا بۆ ناساندنی جیاکاری ڕەگەزی لە ئەفغانستان کۆتایی هات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٩ی تشرینی یەکەم، تەمەنا زەریاب، یەکێک لە چالاکوانانی مافی ژنان و زیندانی پێشووی تاڵیبان، کە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی دیکەی مافی ژنان، بە مەبەستی ناساندنی جیاکاری ڕەگەزی لە ئەفغانستان، چالاکی مانگرتنی یەک مانگیان لە ئەڵمانیا ئەنجامدا، لە هەژماری خۆیدا لە ئێکس ڕایگەیاند کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە و نووسیویەتی: بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، ئێمە لێرە چادرێکی مانگرتنی ناڕەزایەتیمان بەرزکردەوە و ئازاری ژنان و هاووڵاتیانی ئەفغانستانمان نیشاندا.

 

لە درێژەدا تەمەنا زەریاب نووسیویەتی: گرنگ نییە چەندە درێژە بکێشێت، ئەم ڕێگا سەختە بۆ ناسینی جیاکاریی ڕەگەزی کە لە ئەفغانستان زاڵە، بەردەوام دەبێت، ئەم دەنگە بێدەنگ نابێت و شەقامەکان بە چۆڵی نامێننەوە،  قۆناغی چوارەمی ئەم کاروانئ ناڕەزایەتییە چەند هەفتەیەکی تر لە فرانکفۆرت بەڕێوەدەچێت.

 

پێشتر تەمەنا زەریاب پەریانی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی و مافەکانی ژنان لە ئەفغانستانەوە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژە مانگرتنیان لە خواردن لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە مەبەستی داننان بە جیاکاریی ڕەگەزی لە ئەفغانستاندا ئەنجامدا، هەرچەندە لە ماوەی ئەو مانگرتنە ١٢ ڕۆژەدا سێ جار گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام مانگرتنەکە بەردەوام بوو.

 

دوای ١٢ ڕۆژ لە مانگرتن، تەمەنا زەریاب پەریانی و چەند چالاکوانێکی دیکەی ژن ڕایانگەیاند کە بەهۆی مامەڵەی هەندێک وڵات لەگەڵ تاڵیبان و گرنگینەدان بە داواکارییەکانی ژنانی ئەفغانستان، جارێکی دیکە دەستیان بە مانگرتنەکەیان کردەوە و دیکە چادری مانگرتنیان دامەزراندەوە، جەختیان کردەوە، کە ئەگەر ناڕەزایەتییەکانیان نەبیسترێت و جیهان بەردەوام بێت لە هەوڵی کارلێککردن لەگەڵ تاڵیبان، ئەوا جارێکی دیکە مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکەنەوە.