ژنانی گوندەکان بەرهەمە دەستییەکانیان لە بۆجنۆرد نیشان دا

پێشانگای کارە دەستییەکان کە لە بۆژنۆرد کراوەتەوە بۆ پشتگیریکردنی ژنان لە گوندەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمە دەستییەکانیان.

سوەیدا خۆراسانی

 

بۆجنۆرد- لە ئێران، ژنان کە لە ناوچە گوندو کۆچەرییەکاندا دەژین، هەرچەندە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە خێزان و کۆمەڵگەدا، ناچار دەکرێن لە خراپترین بارودۆخی کارکردندا کار بکەن، کەمترین داهاتیان هەیە و هەندێک جار مووچەیان نییە، ئەو ژنانەی کە لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بێبەش دەکرێن ڕووبەڕووی هەژاری و لەناوچوون دەبنەوە.

 

پێشانگەیەکی کاری دەستی لە بۆجنۆرد لە پارێزگای خۆراسانی باکووری ئێران کرایەوە بۆ پشتگیریکردنی ژنانی گوند، ژنان لە گوندەکان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە لە نێوان ٢٧ بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمدا کاری دەستی خۆیان پێشکەش بکەن، لە پێشانگاکەدا ٢١ ستاند کرایەوە کە ژنانی زۆرێک لە پارێزگاکانی دیکەی وەک کوردستان، لوڕستان، ورمێ و تەبرێز ئامادەی بوون.

 

"لە چەند پارێزگایەک بەشداری پێشانگە دەبم"

مریەم سەعیدی، یەکێک لەو ژنانەی کە لە پێشانگەکەدا کارە دەستییەکانی خۆی و فەرشی دەستکردی پیشان داوە، وتی: چەندین ساڵە بەکاری هونەری دەستی بەشداریم کردووە جگە لە دروستکردنی فەرش، لە بەشداری لەو پێشانگەیەدا دەکەم و بەرهەمەکانم پێشکەش دەکەم، جا لە خۆراسان بێت یان لە پارێزگاکانی تر، پێشانگەکان زۆر باشن بۆ پشتگیریکردنی ژنانی گوندەکان، لە گوندەکان، بەهۆی نەبوونی ژێرخان و بارودۆخی پێویست، ناتوانین هونەر و بەرهەمەکانمان پەرەپێبدەین، ناتوانین بەو شێوەیە وەک کارێکی هەمیشەیی سەیری بکەین.

 

"داهاتێکی باشم بەدەستهێنا"

مەریەم سەعیدی ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ ماوەی پێشانگەکە کەم بوو هیچ کرێیەک لە بری ستاندەکان وەرنەگیراوەو وتی: لەم چەند ڕۆژەدا، توانیم داهاتێکی باش وەربگرم. لە هەمان کاتدا، دەتوانم بەردەوام بم لە کاری دەستی و کارەکانی دروستکردنی فەرش. زۆرێک لەو ژنانەی کە هونەرەکەمیان بینی دەیانویست فێری ئەم هونەرە ببن. بە بایەخی ژنانی دیکە بۆ کارەکەم کە نیشانیان داوە وادەکات زیاتر باوەڕم بە کارەکەم هەبێت، بەردەوام دەبم بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوەتر لە ڕابردوو.