ماڵپەڕی جیهانی کەشوهەوا: گەرمای تەمموز نیشانەی خراپتربوونی گۆڕانی كەشوهەوایە

لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکرێت، پلەی گەرمی بەرزی تۆماركراو لە سەرتاسەری جیهاندا لە مانگی تەمموز نیشانەی گۆڕانی كەشوهەوایە بەرەو خراپتربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ماڵپەڕی جیهانی كەشوهەوا، شەپۆلەكانی گەرما كە لە ئێستادا ئەمریكا و ئەوروپا و ئاسیای گرتووەتەوە و گۆڕان لە كەشوهەوادا دروست بووە، دەبێتە هۆی مردن و وێرانكاری بۆ گەلان لە سەرتاسەری نیوەگۆی باكووردا.

 

توێژەران هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕادەی گۆڕانی كەشوهەوا کردووە كە بەهۆی مرۆڤەوە دروست دەبێت و چۆن خزمەت بە گۆڕینی ئەگەر و چڕی هەستكردن بە گەرمای زۆر بكەن لە سەرتاسەری جیهاندا.
 

زانایانی توێژینەوەكە دەڵێن ئەگەر گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە نەبوایە ئەم ڕووداوانەی پلەی گەرمی زۆر دەگمەن دەبوون، جیهان بەمشێوەی ئێستا نەبوایە بەشێوەیەكی بەرچاو فێنكتر دەبوو.


مانگی تەمموزی ئەمساڵ یەكێك بووە لە گەرمترین مانگە تۆماركراوەكان كە بەهۆی گۆڕان لە كەشوهەوادا پلەكانی گەرما بەرزبوونەتەوە.