کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان ڕوو لە باشووری ئەفریقا دەکات

ڕێکخراویبەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دا لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە باشووری ئەفریقا، ئەمەش بەهۆی وشکەساڵییەکی مێژووییەوە کە زیانی بە بەروبووم و ئاژەڵەکانی وڵاتانی وەک زامبیا و زیمبابۆی گەیاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دووبارەبوونەوەی دیاردەی کەشوهەوای ئەل نینۆ لە هەندێک وڵاتی باشووری ئەفریقا بووە هۆی وشکەساڵییەکی بەرفراوان و لەناوچوونی بەشێکی زۆری بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەو وڵاتانە.

 

 لە ١٥ی تشرینی یەکەم، بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی لە باشووری ئەفریقا بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەو وشکەساڵییە مێژووییەی کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە بەروبووم و ئاژەڵ لە وڵاتانی وەک زامبیا و زیمبابۆی، و ملیۆنان کەس لە ناوچە جیاجیاکان لە باشووری ئەفریقا بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن، بەهۆی وشکەساڵییەوە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوانە.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا پێنج وڵاتی باشووری ئەفریقا "لیسۆتۆ، مالاوی، نامیبیا، زامبیا و زیمبابۆی" دۆخی کارەساتی نیشتمانییان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی وشکەساڵی بەشێکی زۆری بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەو وڵاتانەدا لەناوبرد.

 

لە بەرنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنگۆلا و مۆزەمبیقیش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر بووە بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، هۆشداریش دەدات کە قەیرانەکە تا وەرزی دروێنەی داهاتوو، واتە لە مانگی ئادار تا مانگی نیسانی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت لە خراپتر.

 

وتەبێژی بەرنامەکە ڕایگەیاند، بانگەوازێکیان دەستپێکردووە بۆ هاوکاریکردنی بەپەلە بۆ دانیشتووان بۆ ڕێگریکردن لە وشکەساڵی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دروست بووە نەگۆڕێت بۆ کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان، ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی مەترسیی بەرکەوتنی خراپترین وشکەساڵی دەبنەوە وەرزێک لە دەیان ساڵدا بەبێ ئەوەی هیچ هاوکارییەکی مرۆیی وەربگرێت.

 

لۆلا کاسترۆ، بەڕێوەبەری ناوچەیی بە وەکالەت لە بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە باشووری ئەفریقا ڕایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵییەوە نزیکەی ٧٠%ی بەرهەمەکانی زامبیا و ٨٠% لە زیمبابۆی سڕیەوە، ئەم وشکەساڵییە خراپترین وشکەساڵی دەبێت لە ماوەی سەدەیەکدا لە ناوچەکەدا.