ڕژێمی ئێران سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ژنێکی کورددا سەپاند

 ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران "هەرانا" بڵاویکردەوە، ژنێکی کورد لە شاری بۆکان بە ١٠ مانگ زیندانی سزادرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران "هەرانا"، ژنێکی کورد بە ناوی زەهرا ساجدنیە تەمەن ٣٨ ساڵ، دایکی سێ منداڵ و دانیشتووی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزای بۆکان بە ١٠ مانگ زیندانی کردن سزا دراوە.

 

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە زەهرا ساجدنیە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت" سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

 

 لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دوای بانگهێشتکردنی زەهرا ساجدنیە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی ورمێ کرا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان بە کەفالەت ئازاد کرا.