تەرمی ڕۆژین کابایش لەسەر شانی ژنان بە خاکسپێدرا

لە شاری وان، تەرمی ڕۆژین کەبەیش کە ١٨ ڕۆژ دوای دیارنەمانی دۆزرایەوە، لەسەر شانی ژنان لە گۆڕستانی یەنیکۆ لە ئامەد بەخاک سپێردرا.

ئامەد

 

ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول، ڕۆژین کابایشی تەمەن ٢١ ساڵ، خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یڵ، لە شاری وان بێسەروشوێن بوو و دوای ١٨ تەرمەکەی لە گوندی مۆلا قاسم لە کەناری دەریاچەی وان لەلایەن هاوڵاتییەکەوە دۆزرایەوە.

 

تەرمی ڕۆژین کابایش لە گۆڕستانی یەنیکۆ لە ناوچەی ڕەزان سەر بە ئامەد بەخاک سپێردرا.

 

دوای لێکۆڵینەوەکانی دەزگای پزیشکی دادوەری شاری وان، تەرمی ڕۆژبین کابایش هێنرایە ئامەد و لە گۆڕستاندا تەرمی ڕۆژین لەسەر شانی ژنان هەڵگیرا. لە گۆڕستانەکەدا، ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژا و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکانی  پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی، هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئامەد و هاوسەرۆکی شارەوانی وان، نەسلیهان شەداڵ و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداریان کرد.