١٤ منداڵی دیکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا

 لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامەو بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی WAFA، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو ماڵ لە شاری غەززە و شاری ڕەفەح لە بەشی باشووری کەرتی غەززە،  لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵێک لە گەڕەکی عەد-دەرەج لە ناوەندی شاری غەززە، لانیکەم ١٦ فەڵەستینی کە ١٠یان منداڵن گیانیان لەدەستدا و خەڵکێکی زۆریش بریندار بوون.

 

هەڕوەها بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، له ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سه ڕ شاری جەنین و کامپی ئاوارەکان، ١١ کەس لەناویاندا چوار منداڵ گیانیان لەدەستداو 25 کەسیش بریندار بوون، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین، منداڵیکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی ڤیسیم ئەحمەد سەرادات گیانی لەدەستداوە.

 

 لە بەیاننامەی مانگی سووری فەلەستین سەبارەت بە هێرشەکانی جەنین، ڕاگەیەندرا کە دەست بەسەر سێ خانووی فەلەستینیدا گیرا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە وێرانکرابوون و هەروەها سێ بنەماڵەی فەلەستینی کە بێ ماڵ و حاڵ بوون لە ناوچەکە گواسترانەوە.