نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی قەیرانی تەندروستی لە کەرتی ڕۆژئاوا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە خراپتربوونی قەیرانی تەندروستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە تەندروستی و پزیشکییەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٤٦ کەس کە ١٣٣ کەسیان منداڵ بوون، ئەمە جگە لە زیانە مادییەکان و ئەو کاردانەوەی کە لەسەر کەرتی تەندروستی بەجێیان هێشتووە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە قەیرانی تەندروستی لە کەرتی ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشە دووبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە پزیشکییەکان و ئەو سنووردارکردنە توندانەی کە دەیسەپێنێت توندتر دەبێتەوە و داوای پاراستنی خێرا و کاریگەرانەی خەڵکی مەدەنی و سیستمی تەندروستی دەکات.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لێشاوی زۆرێک لە تووشبووانی کۆرۆنا بارگرانی لەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دروستکردووە، چاودێری فریاگوزاری لەناو دامەزراوە تەندروستییەکاندا بەدەست فشارەوە دەناڵێنێت و بەهۆی نەبوونی پارە تەنها دەتوانێت بە ڕێژەی ٪٧٠ کار بکەن.

 

پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززەوە ٤٨٠ هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان و ئەمبولانسەکانی کەرتی ڕۆژئاوا تۆمارکردبوو، کە بەهۆیەوە ١٦ کەس کوژراون و ٩٥ی دیکەش برینداربوون، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی لە کەناری ڕۆژئاوا زەحمەتە بەهۆی داخستنی بازگەکان، زیادبوونی نائارامی و داخستنی تەواوەتی گوندەکان.

ڕوونیکردەوە کە قەیرانی دارایی لە دابینکردنی دارایی بودجەی وەزارەتی تەندروستی کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی تەندروستی لە فەلەستین هەبووە، هەروەها کاریگەری لەسەر توانای کارکردن، بەکارهێنانی کۆگای بنەڕەتی دەرمان و کەلوپەلی بەکارهێنراوی پزیشکی لەناو کۆگاکانی وەزارەتدا هەبووە.