ژنێکی مەغریبی دەگاتە لوتکەی ئێلاند و ئاواتەخوازە بگاتە لوتکەی ئێڤرێست

ژنانی مەغریب سەرەڕای ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، توانیویانە دەستکەوتی گرنگ لە بواری وەرزشدا بەدەستبهێنن، هەروەها ناوی زۆرێک لە ژنان لە وەرزشی شاخەوانیدا دەرکەوتوون.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لینا ئەبو ئەلمەرا، شاخەوانی مەغریبی گەیشتە لوتکەی ئێلاند لە ناوچەی نیپاڵ، دوای گەشتێک کە لە هیمالایا لە بەرزی ٦ هەزارو ١٨٩ مەتردا ئاسان نەبوو، ئەمڕۆ ئاواتەخوازە بگاتە لوتکەی ئێڤرێست کە بەرزترین لوتکەی چیایە لە جیهاندا، درێژییەکەی ٨ هەزارو ٨٤٨ مەترە.

 

سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ لوتکەی ئێلاند لە ناوچەی نیپاڵ، لینا ئەبو ئەلمەرا وتی: هەرگیز زیاتر لە هەفتەیەکم پێنەچووە لە ڕۆیشتن بەناو شاخەکانداو لەماوەی ئەو گەشتانەی کە لە ناوچە جیاوازەکاندا کردوومە، جا چ لەناو ئەفریقا بێت یان ئەوروپا، بەڵام ئەمە زۆر قورس بوو، چونکە ١٢ ڕۆژ بە پێ بەردەوام بووم، لە نێوان ڕێڕەوی ناڕێک و بەرزاییەکاندا، جگە لە بارودۆخی کەش و هەوای خراپ بەهۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی.

 

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم گەشتە وای لێکرد کە زانیاری دەربارەی کولتوور و داب و نەریتی خەڵکی نیپاڵ بزانێت، کە ئەوان بە یاوەریکردنی ئەو گەشتیارانەی دەگەنە ناوچەکە، پشت بە گەشتیاری شاخ دەبەستن وەک تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان.

 

خەونیەتی بگاتە ئێڤرێست

لینا ئەبو ئەلمەرا ئاواتەخوازە بە خەونەکەی بگات و بگاتە لوتکەی ئێڤرێست لە هیمالایادا، چونکە بەرزترین لوتکەی شاخەکانی جیهانە، بەڵام خەونەکەی بەوەوە ناوەستێت بەڵکو پێداگری دەکات لەسەر دەستپێکردنی چەندین گەشت، لەڕاستیدا ئەو تەحەددایانەی کە ئەو ئارەزووی ئەنجامدانی دەکات هێشتا زۆرن، وەک چۆن لوتکەی تر کە کەمتر بەرزن، بەڵام ئاسان نین، هێشتا چاوەڕێی دەکەن.

 

سەبارەت بە گەشتەکەی داهاتوو، وتی: کاریگەری سەرکەوتنم کاتێک دەگەم بە بەرزترین لوتکە، ئێڤرێست، ناوەستێت، بەڵکو زنجیرە شاخەکان هەن کە بەرزیان نزمترە بەڵام قورسترن، تا ئاستەنگییەکە قورستر بێت سووربوون بۆ گەیشتن پێی و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی گەورەترە.

 

"شاخەوانی پێویستی بە کۆڵنەدان هەیە"

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای کاری وەرزشی خۆی بە بەشداریکردن لە ماراسۆن دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و باشترکردنی پرۆسەی هەناسەدان، هەروەها بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش و پاراستنی تەندروستی جومگەکان، بەو پێیەی شاخەوانی پێویستی بە کۆڵنەدان و خۆراگرییەکی زۆر هەیە، بەهۆیەوە بۆ ڕۆیشتن بە مەودای دوور کە ڕەنگە چەند ڕۆژێک بخایەنێت، کەسەکە بەرەوڕووی ماندوێتییەکی زۆر دەبێتەوە، هەروەها لەشجوانیش گرنگە.

ڕوونیشیکردەوە، تەندروستی دەروونیش پێویستە، بەو پێیەی شاخەوانەکە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە، بەهۆی ترسی بەرزی و زاڵبوون بەسەر ئەو سەختی و مەترسییانەی کە ڕەنگە لەکاتی گەشتەکەیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە، ئەوەش پێویستی بە زاڵبوونە بەسەر ترسی شکستهێنان گەڕانەوە بۆ دواوە بەبێ ئەوەی ئامانجەکەیان بەدەست بهێنن.

 

لینا ئەبو ئەلمەرا وتی: هەموو شاخەوانێک ئەزموون و گەشتێکی ناوازەی خۆی هەیە، کە بەپێی کاردانەوەی جەستە و گونجانی لەگەڵ بەرزییدا دەگۆڕێت، زنجیرە شاخەکان لە سروشتی خۆیاندا جیاوازن، هەر بۆیەش هەر گەشتێک سیما و سەرکەوتنی خۆی هەیە بۆیان پێویستی بە تەکنیکەکانی خۆی هەیە.

 

بەهۆی گەشتەکانی بۆ گەشتە دووبارەبووەکان لە تەمەنی بچووکیەوە، لەکاتێکدا لەگەڵ باوکیدا بوو لە گەشتەکانی سەرکەوتن بۆ سەر لوتکەکانی زنجیرە چیای ئەتڵەسی بەرز و ناوەڕاست، توانی شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەند بەدەستبهێنێت.