خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: تای خوێن بەربوون مەترسی لەسەر مولولەکانی خوێن دروست دەکات

سەبارەت بە تای خوین بەربوون کە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و مەترسیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە مەترسی لەسەر مولولەکانی خوێن دروست دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، نەخۆشى تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لە ڕێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ دیکە له‌ ڕێگه‌ی‌ شله‌ و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه .

 

هەروەها نەخۆشى تای خوێن بەربوون، یەکێکە لە نەخۆشییە درمەکان بەهۆی ڤایرۆسی (Crimean Congo Hemorrhagic Virus) مرۆڤ تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لە کارخستنی چەند کۆئەندامێکی جەستە .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، نەخۆشییەکە لە ڕێگای ئەو کاریگەرە زیان بەخشەی لەسەر مولولەکانی خوێن دروستى دەکات، دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەی خوێن و لە کارکەوتنی کرداری خوێن مەیین و دروستبوونی جەڵتە و خوێن بەربوونێکی زۆر، کە مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووەکە دروست دەکات .