تریفە کەریمیان بووە براوەی خەڵاتی "ئەدەبیاتی وەرگیراو"

تریفە کەریمیان خەڵاتی "ئەدەبیاتی وەرگیراو"ی لە فێستیڤاڵی ئەڵمان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

تریفە کەریمیان، نووسەر و نمایشنامەنووسی کۆرد، خەڵاتی "ئەدەبیاتی وەرگیراو"ی فێستیڤاڵی بەناوبانگی ئەڵمانی بەدەستهێنا.

 

ئەم فێستیڤاڵە لە سێ بەشی نووسین، وەرگێڕان و وەرگرتن بەڕێوەچوو و خەڵاتەکان لەلایەن ماڵی ئەدەبیاتی هاوچەرخ و هاوساوتۆرەوە (Hausautor) دەبەخشرێتە براوەکان.

 

لە بەشی وەرگیراوەکاندا، نمایشنامەی "بالی مەیمون" وەک بەرهەمی هەڵبژێردراو لە نێوان ١٧٠ بەرهەمی نووسەرانی جیهان هەڵبژێردرا و پەیکەری زێڕینی وەرگرت.

 

ئەم نمایشنامە بە ڕێبازێکی داهێنەرانە لە تێکەڵکردنی توخمەکانی تراژیدیا و کلاسیک لە پێوەندی لەگەڵ وێژە و توخمەی مرۆییە هاوچەرخەکاندا نووسراوە، ئەمەش بووە هۆی وەک یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی ئەدەبی گونجاندن بناسێندرێت.

 

نمایشنامەی باڵەکانی مەیموون بە زمانی کوردی چاپ و وەرگێڕانی بۆ زمانی عەرەبی کراوە.

 

تریفە کەریمیان، بە ئیلهام وەرگرتن لە بەرهەمی "پاشا لیر"، لێکۆڵینەوەی لە قەیرانەکانی سەدەی هاوچەرخ کردووە. لە پوختەی باڵە مەیموونەکاندا هاتووە کە: پیاوێکی کورد لە فەرمانگەی کۆچبەری بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت کە شا لیرە و لە ڕێگای چوونی بۆ بەریتانیا بە ڕێگایەکی مەترسیدارەوە بەسەر کەناڵی مانش فڕیوە. پیاوە کۆچبەرەکە سەری لێ شێواوە و وەرگێڕی کۆچبەری و دەروونناسەکەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەبری گۆنێریل و ڕیگان (کچەکانی شا لیر) دەبینێت.