یونسێف: ٤٠٠ هەزار منداڵی لوبنان ئاوارەبوون

بەرپرسێکی یونسێف ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر باشووری لوبنان ٤٠٠ هەزار منداڵ ئاوارە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

تێد چیبان، بەرپرسی یونیسێف لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پەنابەرانی لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ١.٢ ملیۆن کەس لە لوبنان کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر باشووری لوبنان ئاوارە بوون، ٤٠٠ هەزار کەسیان منداڵن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان تا ئێستا ١٠٠ منداڵ کوژراون و ٨٠٠ منداڵیش بریندار بوون.

 

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما دابەزیووە و زستان بەڕێوەیە دەبێت ئامادە بین بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان.