"دوای بیستنی هەواڵی ئازادکردنی شەنگال، بێ پێڵاو چوومە ماڵەکەم"

ئەو ژنانەی کە شایەتحاڵی ئازادکردنی شەنگال بوون، سەرەتا هەرگیز باوەڕیان بەوە نەبووە کە شەنگال لە دەستی چەتەکان ڕزگاری بێت و ئاماژەیان بەوەکرد، دوای بیستنی هەواڵی ڕزگاری بێ پێڵاو چوونە شوێنی خۆیان.

جیلان ڕۆژ

 

شەنگال- شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەتەکانەوە داگیرکرابوو، لە ئەنجامی شەڕی ١١ مانگ لە گەڕەکەکانی، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لەلایەن شەڕڤانانی ئازادیخوازەوە ڕزگار کرا، منداڵانی ئەو خاکە دێرینە شەو و ڕۆژ لە سەنگەرەکاندا، گەڕەک بە گەڕەک، شەقام بە شەقام، لە دژی دڕندەترین چەتەکانی جیهان شەڕیان دەکرد و هەموو گوندێکی شەنگالیان لە چەتەکان ڕزگار کرد، ئێزیدییەکان دوای ڕزگارکردنی شەنگال، بە خۆشییەکی زۆرەوە گەڕانەوە سەر خاکەکانیان، خۆیان ڕێکخستەوە و لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵان ئۆجالان، شەنگالیان ئاوەدانکردەوە، بەڵام پێش ئەوە پێویستە بە کورتی لەبیرمان بێت کە چۆن و لەلایەن کێوە شەنگال بە پلانێکی پیسەوە فرۆشرا.

 

خیانەت لە ئێزدییەکان

چەتەکانی داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شاری موسڵ و لە ماوەی یەک ڕۆژدا بەبێ هیچ بەربەستێک موسڵیان داگیرکرد و ئیتر شەنگال پارێزراو نەبوو، ئێزیدییەکان لە شەنگال کەوتبوونە ترسی داعشەوە، پێشمەرگەی پەدەکە کە بەڵێنی پاراستنی شەنگالی بە ئێزدییەکان دابوو، دەستی بەسەر ئەو چەک و تەقەمەنیانەدا گرت و چەکەکانیان خستە سەر پشتیان و لە شەنگال هەڵهاتن، دوای خیانەتەکەی پەدەکە لە پێکهاتەی ئێزیدی، چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر شەنگال.

 

چەتەکانی داعش هەزاران کەسیان کوشت و هەزاران ژن و منداڵیان گرت و ژنانی ئێزدییان لەو بازاڕانەدا فرۆشت کە لەبەردەم چاوی جیهان دروستیان کردبوو، بەڵام ئامانجەکانی چەتەکانی داعش و ئەو هێزانەی لە پشتیانەوە بوون لە سایەی دەستوەردانی گەریلاکانی ئازادیدا و لە ئەنجامی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لەلایەن هەپەگە، یەژاستار، هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە تێکشکێندرا و هەزاران ئێزدی ڕزگار کران.

 

"باوەڕمان نەدەکرد کە هەرگیز بگەڕێینەوە بۆ شەنگال"

بە تەواوبوونی ٩ ساڵ لە ئازادکردنی شەنگالدا، ئەو ژنانەی شایەتحاڵی ئەو ڕۆژە بوون، قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد و ڕایانگەیاند، شانازی بە ڕزگارکردنی شەنگال و شەهیدەکانیانەوە دەکەن.

 

قیمەت خوەدێدا، ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری سەردەشت وتی: له کاتی ئازادکردنی شەنگالدا له لای کەرس بوونە و وتی: به ڕاستی باوەڕمان نەدەکرد بۆ شوێن و خاکی خۆمان بگەڕینەوە و شەنگال له چەتەکان پاک بکرێتەوه. بەڵام شەنگال لەلایەن هەڤاڵانەوە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرا، هەڤاڵان ڕووبەڕووی سەختی بوون، شەهید بوون، بەڵام ئەوەی لە توانایاندا بوو بۆ ڕزگارکردن کردیان، شەڕڤانان بۆ شەنگال شەهیدێکی زۆریان بەخشی.

 

"لە خۆشیدا بێ پێڵاو چوومە ماڵی خۆم لە خانەسۆر"

قيمەت خوەدێدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک شەرڤانان چوون ژمارەیان زیاد نەبوو و هەر بۆیەش دەیانەوت چۆن ئەم هێزە توانیان شنگال ڕزگار بکەن وتیشی: شەرڤان و منداڵەکانمان پێکەوە شەڕیان کرد و شەنگالیان ڕزگار کرد، لە کاتی پڕۆسەی ڕزگارکردنی شەنگالدا چاومان لە گوندی کەرس بوو و دەمانوت کەی دەگەڕێینەوە ماڵەوە، دوای ئەوەی شەنگال بە تەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە، لە خۆشیدا بە پێ و بێ پێلاو چوومەوو ماڵەکەم لە خانەسۆر.

 

"دەبێت ئێزدییەکان بە یەکگرتوویی بەرامبەر دوژمن بوەستن"

قیمەت خوەدێدا ڕایگەیاند، ١٠ ساڵ بەسەر ئازادکردنی شەنگالدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا ئەو سیاسەتە گڵاوە لەگەڵ ئەوان کۆتایی نەهاتووە و وتی: بەهۆی سیاسەتی پیسی دوژمنەوە تا ئێستا ئێزدییەکانی ناو کامپەکان نەگەڕاونەتەوە، خیانەتکاران ڕێگای گەڕانەوە دەگرن و ڕێگە نادەن ئێزدییەکان هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنن، کێ نایەوێت بگەڕێتەوە سەر خاکەکەی؟ بەڵام سیاسەتی پیس کە خەڵکەی شەنگال و ئێزدییان فرۆشت، ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.

 

 لە کۆتاییدا هیوای خواست و داوای لە ئێزدییەکان کرد یەکدەنگ بن و ئاگاداری سیاسەتە پیسەکەی دوژمن بن.

 

"لە لایەک خۆشی و لە لایەکی تر شەهیدەکانمان هەبوون"

پاکیزە جەلال، یەکێک لەو ژنانەی کە  شاهیدی ڕزگارکردنی شەنگال بووە  و ئەندامی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، ڕایگەیاند کە ئەوان لە کاتی ڕزگارکردنی شەنگال لە ماڵی خۆیان لە گوندی گوهبەل بوون و وتی: ئێمە زۆر دڵخۆش بووین و شانازیمان بە ڕزگارکردنی شەنگالەوە کرد، بەڵام لە لایەک خۆشی و لە لایەکی ترەوە شەهیدەکانمان هەبوون، دوای ڕزگار کردنی چووینە ناو ناوەندی شنگال و لەوێ ماڵی وێران، ئێسکی ئەو کەسانەمان دۆزیەوە کە لە کاتی فەرمانەکەدا کوژراون، تا مردن بارودۆخی ڕزگارکردنی شەنگال لە بەر چاومان دەبێت و لە مێژوودا دەنووسرێتەوە، شانازی بە ڕزگاری شەنگال و شەهیدەکانمان دەکەین، مرۆڤ ناتوانێت بگاتە خاکی خۆی، تا لە بەردەم خاکەکەیدا شەهید نەدات. تا کۆتایی بەڵێنی ئێمە بەڵێنی شەهیدانە.

 

"ژن دەتوانێت هەر شتێک بکات و سەربکەوێت"

پاکیزە جەلال لە قسەکانیدا سەرنجی بۆ دۆخی ژنانی دوای ئەو فەرمانە ڕاکێشا و وتی: ژنانی ئێزیدی بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کراون، ئێستاش دەتوانن هەر کارێک بکەن.

 

هەروەها له کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، هێشتا فەرمانەکه تەواو نەبووه، ماڵی بارزانی و پەدەکە که شەنگال و ئەوانیان له ڕۆژی فەرمانەکه دا فرۆشت، ئێستا لەگەڵ دوژمن یەکگرتوون و هێرش دەکەن.